شاندێکی ئێران بۆ بەدواداچوونی رێککەوتنە ئەمنییەکە سەردانی هەرێم دەکات

بەشی ئێران- باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند شاندێکی هاوبەشی ئێران و عێراق بۆ بەدواداچوونی رێککەوتنە ئەمنییەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق بڵاویکردەوە، ویستێکی ڕاستەقینە لە لایەن بەغدا و هەولێرەوە هەیە بۆ جێبەجێ‌کردنی بەندەکانی رێککەوتنەکە دەرکردنی گرووپە چەکدارەکان لە سەر سنووری ئێران.

محەممەد کازم ئال سادق گوتیشی: بەدواداچوون بۆ چەککردنی هێزەچەکدارەکانی دژ بە ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنە ئەمنییەکەدا دەکەین.

News Code 222164

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha