بەربەستی زۆر لەبەردەم وەرگرتنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکرات لە کەرکووک هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی پارتی دەڵێت، بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاکانیان لە سنووری کەرکووک، بەربەستی زۆر لەبەردەم بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە.

یەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال کەرکووکی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە  ڕووداوی ڕاگەیاندووە: بەربەستی زۆر لەبەردەم بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاکانیان لە کەرکووک هەیە.

 کەمال کەرکووکی ئاماژەی بەوە کرد، دۆسیەکە خەریکە بەرەوپێش دەچێت و ئەگەر لێک تێگەیشتنەکە جێبەجێ بکرێت، پارتی بارەگاکانی وەردەگرێتەوە، گوتیشی، ''ئەوە پارتی نییە جێبەجێی ناکات، بەڵکوو عێراقە [دۆسیەی رادەستکردنەوەی بارەگاکان]ـی پێ جێبەجێ ناکرێت.''

ناوبراو لەبارەی ئەو ڕووداوانەی لەدژی گەڕانەوەی پارتی لەم دواییانەدا لەو کەرکووک ڕوویدا وتی، ''ئەوە ناڕەزایی نەبوو، بەڵکوو پیلانێک بوو دروستیان کرد، تەنانەت ئەوانەی بەرژەوەندییان لەوەدا هەیە، [وەکو] پارێزگاری بەزۆر سەپێندراو، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان، هەندێک لایەنی میلیشیا و لایەنێکی دیکە کە نامەوێت ناویان بهێنم، پارەیان بە هەندێک کەس دا.''

بەگوتەی کەمال کەرکووکی، دانوستاندن بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاکانیان بەردەوامە و''نوێنەرانمان لەگەڵیان لەسەر هێڵن.''

کەمال کەرکووکی دەشڵێت: ''ئاڵۆزییەکانی کەرکووک بەردەوام نابن و ئێستا هەوڵ دەدەین لە رێگەی یاسا، دەستوور، دیالۆگ و ئاشتییەوە دۆخی کەرکووک باشتر بکەین.''

ناوبراو هۆشداری دەدات، ''ئەگەر رێگری لە گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکووک بکرێت، ئەوە بۆ گشت عێراق و سەقامگیریی ناوچەکەش خراپە.''

 وەک کەمال کەرکووکی دەڵێت، ''ئامانجی ئێمە لە کەرکووکدا پێکەوە ژیانێکی ئاشتییانە و بنبڕکردنی ئەو ئەجێندایەیە کە هەوڵ دەدات لە نێوان کورد و لایەنەکانی دیکە لێکترازان دروست بکات".

News Code 222327

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha