هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا زیان بە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەگەیێنێت

بەشی جیهان- سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچەکانی  کوردستانی سووریا بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها ئاسایشی ئەمریکا ناو برد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا بڕیاری درێژکردنەوەی باری لەناکاوی بۆ ئەمریکییەکان لەسەر سووریا درێژکردەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەڵێت دۆخی سووریا هێشتا مەترسییە و جێگیر نییە و بڕیارەکەشی بۆ کۆنگرێس رەوانە کردووە.

 لەو راگەیێندراوەدا، سەرۆکی ئەمریکا هێرشە بەردەوامەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچەکانی  کوردستانی سووریا و باکووری سووریای بە یەکێک لە مەترسییەکانی سووریا ناوبردووە.

 بایدن دەڵێت، "دۆخی سووریا و بەتایبەت کردارەکانی حکوومەتی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، زیان بە هەڵمەتی لەنێوبردنی داعش لە عێراق و سووریا دەگەیێنێت، ژیانی خەڵکی سڤیل دەخاتە مەترسییەوە و هەروەها زیانیش بە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەگەیێنێت، هەروەها مەترسییەکی نائاسایی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتیی دەرەوەی ئەمریکا دروست دەکات".

 لە رۆژی ۴ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳وە هێزەکانی تورکیا، زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر ژێرخان و شوێنە هەستیارەکانی کوردستانی سووریا دەستپێکردووە کە زیانێکی گەورەی بە ژێرخانی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڵاویکردوونەتەوە، لە چوارشەممەی رابردووەوە تورکیا ۱۸۰ شوێنی لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە کردووەتە ئامانج، لەوانە ۱۴ وێستگەی سووتەمەنی، ۹ وێستگەی کارەبا؛ ۸ وێستگەی ئاو؛ ۲۲۰ نانەواخانە، دوو نەخۆشخانە و ۴۸ قوتابخانە.

News Code 222303

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha