هیچ پێوەندییەکمان بە هێرشەکەی سەر ئەنقەرەوە نییە

بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە دژی ئەوان کە گوایا پێوەندییان بە هێرشەکەی ئەنقەرەوە بووە، راگەێنراوێکیان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەسەدە لە روونکردنەوەکەیدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاوی‌کردووەتەوە، رایگەیاندووە: "هەموو ئەو تۆمەتانەی کە بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، دەربارەی بەکارهێنانی ناوچەکانمان، خراونەتەڕوو، بێبنەمان و دوورن لە ڕاستییەوە".

ئاماژە بەوەش کراوە، "ئەم تۆمەتانە درێژەپێدەری ئەو بازنەی تۆمەتە درۆینانەن، کە تورکیا لە ماوەی رابردوودا هەمیشە بەدوایدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی سەرنج لەسەر کێشە و قەیرانەکانی ناوخۆییەکانی لاببات و ڕێگە خۆش بکات بۆ تاوانەکانی پاکتاوی نەتەوەیی و جینۆساید دژ بە گەلەکەمان".

لەکۆتایی راگەێنراوەکەدا، هێزەکانی و دیموکرات جەختیان لەوە کردەوە، کە هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە سەر رێبازەکەیان کە ئامانج لێی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوخۆ و ناوچەکەیە.

News Code 222254

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha