ئەمریکا هەوڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەدات

بەشی جیهان- کۆشکی سپی وێڕای پێشوازی کردن لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ناردنی بەشێک لە بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە باس لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کردنەوەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ئێمە پێشوازی لە گفتوگۆی بنیادنەرانەی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هەفتەی رابردوو کرا، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەشێوەیەک کە لەگەڵ دەستووری عێراقدا بگونجێت".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "بە بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق خۆشحاڵین بۆ ناردنی پارەی زیاتر بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە یارمەتیی دڵنیابوون لە وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی حکوومی و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و گەشەی ئابووری دەدات".

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەشڵێت: "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی بەخێرایی و لە زووترین کاتدا هێڵی بۆریی نێوان عێراق - تورکیا بکرێتەوە".

جەیک سولیڤان دەشڵێت، ئەمریکا "بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبێت بۆ پێشخستنی عێراقێکی سەقامگیر و سەلامەت و پێشخستنی بڕیارە بەردەوامەکان سەبارەت بە پرسە هەڵپەسێردراوەکان".

News Code 222158

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha