هێرش بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق وەڵامی هێرشەکەی سەر ئەنقەرە بوو

بەشی تورکیا- بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بۆردوومانی ۲۰ پێگەی پەکەکە-ی لە هەرێمی کوردستان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند: "ئەو ئۆپەراسیۆنە لە دژی پەکەکەیە کە لە باکووری عێراقەوە هەڕەشە لە خەڵکی تورکیا دەکات." لە بەشێکی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنەکە بۆ لەنێوبردنی هێرشە تیرۆریستییەکان و پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانمان کراون. هەروەها پشتئەستوور بە بڕگەی ۵۱ـی رێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە مافی بەرگری لە خۆکردنە لە باکووری عێراق؛ ناوچەکانی مەتین، خواکوڕک، قەندیل و گارە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی کراون".

بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا پەناگە، ئەشکەوت و کۆگەی پەکەکە بۆردوومان کراون و ۲۰ ئامانج پێکراون. هەروەها باسی لەوە کردووە کە ژمارەیەکی زۆر چەکداری پەکەکە کوژراون بەڵام هیچ ژمارەیەکی دیاری نەکردووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە، لەو بۆردوومانانە "رێکاری تەواومان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی زیان بە خەڵکی سڤیلی بێتاوان، دۆستان، شوێنەواری مێژوویی و کولتووری نەگات."

News Code 222234

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha