بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپهڕی عێراق ئۆیل ڕیپۆرت ڕایگەیاند: بەرپرسانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، کۆمپانیای سومۆ لەگەڵ کۆمپانیای حکوومی بۆتاسی تورکیا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و تیایدا پلانیان بۆ ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو و ئاستی بەرهەمهێنان و پابەندییەکانی هەردوولا بۆ دەستپێکردنەوەی نەوت داڕشتووە.
ڕاشیگەیاند: چەند بەرپرسێکی ئاگاداری کۆبوونەوەکان باس لە دۆسیەی تەکنیکی و بازرگانی پەیوەست به دهسپێكردنهوهی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا، ئەوەش دوای شەش مانگ لە ڕاگرتنی.
ئاماژەیان بەوەش دا کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان و تورکیا پلانیان بۆ ڕێژەی هەناردە و بەرهەمهێنانی نەوت، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و پابەندییەکانی هەردوولایەن داڕشتووە.
Your Comment