تورکیا پشتیوانیی سەربازی نوێی ڕەوانەی سووریا کرد

بەشی تورکیا- هێزەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازی بە کەرەستەی لۆجستی و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە، ڕەوانەی ناوچەی ئاگربەست کرد، لە باکووری رۆژئاوای سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە سەربازییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، کاروانێکی سەربازیی تورکیا کە زیاتر لە ۱۷ ئۆتۆمبێلی سەربازی و بارهەڵگری لۆجست و زرێپۆشی لەخۆگرتبوو، لە دەروازەی سنووریی کفرلوسین-ەوە چوونەتە ناو خاکی سووریاوە، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیش بەرەو میحوەرەکانی ئەلبارا و کەنەسفەرە بەڕێکەوتوون لە هوندەواری باشووری ئیدلب.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کرد، کاروانەکە ۱۰ زرێپۆشی لەخۆگرتبوو، ئەمە جگە لە بارهەڵگرەکانیان، کە ئامێری هەڵکەندنی قورس و بەربەستی کۆنکریتی و ژووری چیمەنتۆی ئامادەکراویان هەڵگرتبوو، بە ئامانجی بەهێزکردنی پێگەی خۆیان لە میحوەرەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندن لە باشووری ئیدلب، ئەمەش دوای ئەو پەرەسەندنە سەربازییە بەرفراوانەی کە لەم رۆژانەی دواییدا بەخۆیەبینیوە.

News Code 222104

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha