سەرۆکی ڕووسیا و بەشار ئەسەد جەخت لە ڕاگرتنی شەڕی غەززە دەکەن

بەشی سووریا- بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، هاوتا ڕووسییەکەی، دوایین پێشهاتەکانی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاوی‌کردووه‌ته‌وه‌، ئەسەد و پووتین لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە ڕێگاکانی ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کردووه‌.

ئاژانسە فەرمییەکەی سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی دەستبەجێ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە و وەستاندنی ئەو بۆردوومان و ئاوارەبوونه‌ له‌ غه‌ززه‌ کردووەتەوە.

News Code 222325

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha