بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، ۱۶-۷-۲۰۲۵، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات: "لەکاتێکدا کە یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێناوی کۆتاییهێنان بە کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم، هەوڵە سیاسی و دیبلۆماسییه‌کانی خۆی چڕ کردووەتەوە و کار بۆ نەهێشتنی گرژی و ناکۆکی لە نێوان هەرێم و بەغدا دەکات، زیاتر له هه‌فته‌یه‌که چه‌ندین هێرشی درۆنی یه‌ک له‌دوای یه‌ک ده‌کرێته سه‌ر هه‌رێم و کێڵگه نه‌وتییه‌کانی له ناوچه و پارێزگا جیاجیاکانی‌دا".
یەکێتی دەشڵێت، ئه‌و هێرشانه سه‌رچاوه‌که‌یان له هه‌ر کوێوه بێت و هه‌ر لایه‌نێک لێی به‌رپرس بێت، "پێشێلکردنێکی ئاشکرای بنه‌ماکانی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی و سه‌قامگیرییه له وڵات‌دا، که پێویسته پێش هه‌ر لایه‌ک حکوومه‌تی عێراق خۆی سنوورێکی بۆ دابنێت و ڕیبگرێت، به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن و ره‌سمیی ده‌وڵه‌ته و به‌رپرسیاره له پاراستنی خاک و خه‌ڵکی عێراق و هه‌رێم و بنه‌ما و سه‌رچاوه ئابوورییه‌کانی، به‌تایبه‌تی که ده‌شێت ئه‌و پێشێلکارییانه ببنه مایه‌ی دروستبوونی گومان له په‌یوه‌ندیی هێزه عیراقییه‌کاندا و نیگه‌رانیش له دۆخی ئه‌منیی وڵات".
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، باس لەوە دەکات: "ئێمە له‌کاتێکدا وه‌ک (ی. ن. ک) ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه بۆ هه‌رێم و دانیشتووانه‌که‌ی ده‌که‌ین، داواکارین که حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق رۆڵی خۆیان له دوورخستنه‌وه‌ی وڵات له هه‌ر ناسه‌قامگیرییه‌کی ئه‌منی و ناکۆکییه‌کی نوێی سیاسی بگێڕن، که ببێته مایه‌ی ساردکردنه‌وه‌ی هێڵی گه‌رمی گفتوگۆ نیشتمانییه‌کانمان، که ئامانج لێیان چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان و چاندنی متمانه و برایه‌تیی زیاتر و پێکه‌وه ژیانی نێوان عیراقییه‌کانه".
Your Comment