بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێم له ڕوونکردنه‌وه‌یێکدا بڵاویکرده‌وه: له چه‌ند میدیایه‌کی ئه‌لکترۆنیی فه‌رمی لە ئێران، وا بڵاو کراوه‌ته‌وه که گوایه شه‌وی ڕابردوو له هه‌ولێر به درۆن هێرش کراوه‌ته سه‌ر بنکه‌یێکی سه‌ر به ئیسرائیل.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: "هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه چه‌واشه‌کارین و دوورن له ڕاستی، نه بنکه‌ی ئیسرائیلی له کوردستان هه‌ن و نه ئۆپه‌راسیۆنی واش ئه‌نجام دراون".
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: "شه‌وی ڕابردوو درۆنێک له ناوچه‌یێکی چۆڵه‌وانی له نزیک هه‌ولێر که‌وتۆته خواره‌وه، ئه‌م هێرشانه‌ش له لایه‌ن هه‌ندێک گرووپی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی به مه‌به‌ستی ئاژاوه نانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن و پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له حکوومه‌تی فیدراڵی سنوورێک بۆ ئه‌م کاره تێکده‌رانه دابنێن و ڕێکاری یاسایی به‌رامبه‌ر به تاوانباران بگرنه‌به‌ر".
Your Comment