میلیشیا
-
هۆشیار زێباری:
ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز لە بارەی داماڵینی چەکی میلیشیاکان ناڕاستە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لەبارەی ئامادەبوونی ژمارەیێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراقی بۆ چەکدانیان، ڕەت کردەوە.
-
سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق:
جەخت لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە بوونی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق دەکرێتەوە
سەرۆکی پێشوتری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەیامێکی نێودەوڵەتی گەیشتووەتە عێراق و تێیدا جەخت لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە بوونی گرووپە چەکدارەکان دەکاتەوە، کە تێیدا بژاردەکان بۆ عێراق خراونەتەڕوو.
-
لە بەغدا بنکەیەکی ئەمریکی کرایە ئامانج
درەنگانی شەوی ڕابردوو بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگرن کرایە ئامانج.
-
پێكدادانی توند لە نێوان دوو میلیشیای لایەنگری تورکیا لە سووریا ڕوویدا
بەشی سووریا- پێكدادانی توندی لەنێوان ئەندامانی میلیشیا لایەنگرەکانی تورکیا لە کەمپێکی نزیک شاری ئەعزاز لە باکووری حەلەب ڕوویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون.
-
برایانی تاڵەبانی سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆریان نەكرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وێڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر هێرشە مووشەكییەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كە بەهۆیەوە زیان بە ژێرخانی كێڵگەكە گەیشت، كەچی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هیچ ڕاگەیاندراوێكیان لەبارەی هێرشەكە بڵاو نەكردۆتەوە.
-
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین:
۳ سەربازی تورکیا و ۲۰ میلیشیای سەربەو سوپایە لە عەفرین کوژران
بەشی سووریا- هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، رایگەیاند، لە ماوەی نزیکەی یەک مانگدا، ۳ سەربازی سوپای تورکیا و ۲۰ چەکداری میلیشیاکانی سەربەو سوپایە لە عەفرین کوژراون.