پێویستە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بەڵگەکانی لەسەر درۆنەكان بخاتە ڕوو

ڕاگەیەندراوی دوێنێ شەوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە تێیدا دەڵێ "هێرشە درۆنیەکەی هەولێر لەلایەن چەند گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبی ئەنجامدەدرێن" كاردانەوەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی لێكەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوودانی لە ڕێگەی وتەبێژەكەیەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی: 
ئەو تۆمەتەی كە لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاڕاستەی دامەزراوەیێکی ئەمنیی فەرمیی عێراق كراوە، كارێكی رەتكراوە و ئیدانەكراوە و بە هیچ بیانوویێک قبووڵکراو نییە، بەتایبەتی کە بە غیابی بەڵگە دەرچووە، کە داوا دەکەین ئەگەر هەبێت بخرێتە بەردەم دەزگا فەرمییەکانی حکوومەت.
حکوومەتی فیدراڵی بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە لە زیاتر لە بۆنەیەکدا دووپاتی کردەوە کە سازشی نەکردووە و سازشی لە حیسابی ڕۆڵەكانی گەلی عێراق و ئاسایشیان ناكات، هەروەها درێغی ناکات لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەر لایەنێک کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری یان تێکدانی ئاسایش لە سەرتاسەری عێراق بدات.
ئاڵنگارییەكانی ئێستا پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگی هەیە لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە، نەک پەنا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ببەن بە راپۆرت و بەیاننامە کە دەرفەت بەوانە دەدات لە بۆسەدان بۆ دەرفەتێک بۆ زیانگەیاندن بە دامەزراوەكانی عێراق كە  عێراق دەپارێزن و بەرگری دەکەن و ئاسایشەکەی دەپارێزن، هەروەها پاساو بۆ لایەنە دوژمنکارەکان دەڕەخسێنێت بۆ تێکدانی سەقامگیری عێراق.

News Code 225696

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha