پێویستە لە کۆتایی دیداری دووەمی شاندی دەم پارتی و ئۆجەلاندا هەڵوەشاندنەوەی PKK ڕابگەیەنرێت

سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (MHP) دەڵێت: پێویستە لە کۆتایی دووەم کۆبوونەوەی نێوان وەفدی دەم پارتی و ئۆجەلان کۆتایی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ڕابگەیەنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی، ئەمڕۆ لەمیانی وتەیەکدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی تورکیا وتی: خۆشحاڵین  پێگەیشتنی رێوشوێن و ئەو شێوازەی بەدیمان کرد لەمیانی سەردانەکان، کە وەفدەکەی دەم پارتی (DEM) ئەنجامیدا، هەر کەسێک هەڵوێست هاوشانی تورکیا بگرێتەبەر بۆ نەهێشتنی تیرۆر ئەوە لایەنەکە هەوڵێکی بەهادار دەدات.

باخچەلی وتیشی: ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە هەموومان لێرەین بۆ گەیشتن بە سازان بەبێ‌ دابەشبوون و بۆ یەکگرتن لە حومکڕانی، ئەمرۆ ئەو ڕۆژەیە، دەوەستین لەپێناو لەناوبردنی تیرۆر و نوسینەوەی مێژوو بە سەقامگیری هەرێمی، دۆڕاو نیە لە ئاشتیدا و براوە نیە لە جەنگدا، جگە لەوەش ئێمە ئامادەین و بۆ هەمووانە تا ئاشتی ببەنەوە.

News Code 224717

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha