ئاشتی
-
مستەفا قەرەسوو:
نابێت پرۆسەی ئاشتی تەنها لە چوارچێوەی چەکداناندا بمێنێتەوە
مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لە گفتوگۆیەکدا باس لە پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی پرسی کورد لە تورکیا کرد و گوت پەکەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری لە دژی تورکیا هێناوە و ئامادەیە لە چوارچێوەی تێکۆشانی سیاسی و دیموکراتیکدا بەشداری بکات، بە مەرجێک زەمینەی یاسایی و سیاسی بۆ ئەوە دابین بکرێت.
-
گردبوونەوەی ناڕەزایی گەنجانی ئامەد/ ئۆجەلان دەبێت ئازاد بکرێت
ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی لە ئامەد بە ڕێکخستنی خۆپیشاندانێک، داوای کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەفەرمی ناساندنی پێگە سیاسییەکەی و دەستەبەرکردنی ئازادیی جەستەیی ناوبراوی کرد.
-
پەکەکە ژمارەیەک لە بنکەکانی خۆی لە چیای گارە چۆڵ کرد
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە سەربازگەی سیانی و ناوچەی بەهارتیپە لە چیای گارە، نزیک سنووری تورکیا، لەلایەن PKKـەوە چۆڵکرا.
-
یاسا دەبێت گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەندامانی پەکەکە فەراهەم بکات
هاوسەرۆکی دەم پارتی بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی پەسندکردنی دەستبەجێی پڕۆژەیاسای پرۆسەی ئاشتی، داوای گەرەنتیی یاسایی کرد بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە دەیانەوێت لە چیاکان بگەڕێنەوە.
-
عومەر چەلیک: دەبێت پڕۆژەیاسای پرۆسەی ئاشتی لە زووترین کاتدا ببێتە یاسا
وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان بە ڕاگەیاندنی چوونی پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بۆ قۆناغێکی نوێ، جەختی کردەوە کە بۆ ڕەخساندنی زەمینەی یاسایی ئەم پرۆسەیە، دەبێت لە زووترین کاتدا پڕۆژەیاسای ئاشتی بخرێتە کارنامەی پەرلەمانەوە و بگۆڕدرێت بۆ یاسا.
-
کورد هەنگاوی بۆ ئاشتی هەڵگرتووە و چاوڕێی وەڵامی ئەردۆغانە
سەرکردە و شرۆڤەکارانی کورد دەڵێن ئێستا کە پهکهکه چەکی داناوە، نۆرەی حکوومەتی تورکیایە تا بە چاکسازیی سیاسی و یاسایی، متمانە لەدەستچووەکە سەرلەنوێ بونیاد بنێتەوە.
-
یاسای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە؛ قۆناغی تەماویی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا
سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە داڕشتنی یاسایەکی تایبەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، ناکۆکی لەسەر کاتی جێبەجێکردنی، ڕادەی لێبووردنەکە و چارەنووسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پرۆسەی ئاشتیی نێوان حکوومەتی تورکیا و بزووتنەوەی کوردی گەیاندووەتە قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە لێڵی.
-
ئەحمەد ئۆزەر:
هەموو ئەو ئازارانەی چەشتوومە فیدای ئاشتی بێت؛ ئاشتی لە ئێمە گەورەترە
ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆک شارەوانیی دوورخرایەوەی ئەسەنیورت، بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی هاوێشتنی هەنگاوی کرداری لە پرۆسەی ئاشتیدا گوتی: «ئاشتی لە ئێمە گەورەترە؛ ئەو ئازار و سزایەی چەشتوومە فیدای ئاشتی بێت؛ دەبێت هەمووان لە پێناو گەیشتن بە ئاشتیدا فیداکاری بکەن.»
-
ڕەمزی کارتاڵ:
پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی دەگاتە ئەنجام
ڕەمزی کارتاڵ، هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کورد زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێویستی بە یەکڕیزی و ئاشتی هەیە و ڕایگەیاند کە پڕۆسەی «ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی» کە بە دەستپێشخەریی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستی پێکردووە، بەردەوام دەبێت و دەگاتە ئەنجام.
-
موراد قەرەیلان:
ئازادیی ئۆجەلان و چەسپاندنی مافەکانی کورد؛ دوو مەرجی سەرەکین بۆ چەک دانانی گەریلا
ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل جەخت دەکاتەوە کە تاوەکوو دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی کردەیی و یاسایی بۆ ناساندنی بوونی گەلی کورد لە دەستووردا نەنێت و ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجەلان وەک دانوستانکاری سەرەکی فەراهەم نەکات، گەریلا چەک دانانێت.
-
ئۆجەلان:
بەبێ چوارچێوەیەکی یاسایی، دیموکراتیزەبوون تەنها لە چاوەڕوانیدا دەمێنێتەوە
عەبدوڵا ئۆجەلان جەخت لەوە دەکاتەوە کە دیموکراتیزەبوون پێویستییەکی ژیانییە و دەبێت پڕۆسەی ئاشتی بکرێتە خاوەن بنەمایەکی یاسایی لە پەرلەماندا، چوونکە تەنها لە ڕێگەی دیموکراسی و ڕێکخستنەوەی هاوچەرخی پەیوەندییەکانی کورد و تورکەوە دەتوانرێت ڕێگری لە مەترسییەکانی ناوچەکە و خوێنڕشتن بگیرێت و کۆمەڵگە لە قەیرانەکان ڕزگار بکرێت و بۆ ئەوەش نابێت کات بەفیڕۆ بدرێت.
-
پڕۆژەی کۆتاییهێنان بە پەکەکە؛ بۆچی باخچەلی پێویستی بە ئۆجەلانە؟
دەوڵەت باخچەلی، ڕێبەری پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (MHP) کە ساڵانێکی درێژ دژی هەر جۆرە پەیوەندی و دۆسیەیەکی تایبەت بە ئۆجەلان بوو، ئێستا داوای پێدانی ڕۆڵێکی فەرمی بەو دەکات؛ ئەمەش زیاتر لە هەر شتێک بە نیگەرانییەکانی ئەنقەرە لەبارەی کۆنترۆڵکردنی فەرماندەکانی پەکەکە لە عێراق و سووریا دەبەسرێتەوە.
-
نوێنەری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان:
شکستی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد، هەرەسی سیاسیی ئەردۆغانی بەدواوەیە
چەنگیز چاندار، نوێنەری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان ڕایگەیاند کە پڕۆسەی ئاشتیی ئێستا لە تورکیا گەیشتووەتە قۆناغێک کە گەڕانەوە لێی زۆر دژوار بووە و لە ئەگەری هەرەسهێنانی ئەم پڕۆسەیەدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش ڕووبەڕووی پێگەی سیاسیی خۆی دەبێتەوە.
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی داوا دەکات کار لەسەر بەیاساییکردنی راپۆرتی کۆمیسیۆنی ئاشتی بکات
تولای هاتیمۆغڵوڵڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا چەند داواکارییەکی گرنگی ئاراستەی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کرد بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسیی وڵات.
-
ئایا پەکەکە بەڕاستی چەک دەکرێت؟
ئەلیزا مارکوس، شرۆڤەکاری باڵای پرسی کورد، بەتایبەت تورکیا، ئاماژەی دا بە لاوازیی سەربازیی پەکەکە و بەردەوامیی ڕۆڵی میحوەرەیی ئۆجەلان دەڵێت، ئەم گرووپە لە ئێستادا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە جدییە، هەرچەندە داهاتووی دانوستانەکان هێشتا ناڕوونە.
-
بۆچی ڕۆشنبیرانی تورکیا لەئاست پڕۆسەی ئاشتیدا بێدەنگییان هەڵبژاردووە؟
بیرەوەریی دەستبەسەرکردنی ئەکادیمیستەکان، زیندانی کردنی لایەنگرانی گفتوگۆکانی پێشوو و بەردەوامیی کەشوهەوای ئەمنیی لە تورکیا، بووەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە ڕۆشنبیران، نووسەران و هونەرمەندانی ئەو وڵاتە لە پشتگیریکردنی ئاشکرای پڕۆسەی نوێی ئاشتی نێوان ئەنقەرە و پەکەکە خۆیان بپارێزن؛ پڕۆسەیەک کە بە بڕوای ڕەخنەگران هێشتا فاقیدی شەفافیەت و هەنگاوی کردەیی دەسەڵاتە.
-
ئایا وەرزێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و کورد دەستی پێکردووە؟
پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ئەنقەرە و پەکەکە هاوکێشە سیاسییەکانی لە عێراق و سووریا بردۆتە قۆناخێکی نوێ کە لەم قۆناخەدا دۆژمنە دێرینەکانی تورکیا هێدی هێدی دەبنە هاوبەشی ئەمنی و سیاسی ئەو وڵاتە.
-
شرۆڤەکارێکی پرسی کورد شی دەکاتەوە؛
پێگەی تەمومژاویی پەکەکە و ئۆجەلان لە پرۆسەی ئاشتی تورکیادا
لە کاتێکدا بێسەروبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و پێگەی ناڕوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پرۆسەی ئاشتیدا لەگەڵ حکوومەتەکەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بەردەوامە، بە وتەی "ئەلیزا مارکۆس"، ئەم گرووپە دوای ڕاگرتنی خەباتی چەکداری تووشی جۆرێک لە سەرلێشێواوی ستراتیژی بووە و چارەنووسی دانوستانەکانیش هێشتا لە نێو تەمومژدایە.
-
پەکەکە "بزووتنەوەی ئاپۆیی" ڕاگەیاند و تۆپەکەی خستە گۆڕەپانی ئەنقەرەوە
لەیەکەم ساڵیادی کۆنگرەیدا؛ پەکەکە بزووتنەوەیەکی نوێی راگەیاند و دەڵێت ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە و ئێستا نۆرەی دەوڵەتی تورکیایە هەنگاوی یاسایی بنێت.
-
پەرلەمانتارێکی تورکیا هۆشداری دەدات:
شکستی پرۆسەی ئاشتی، هەرەسهێنانی حکوومەتی لێدەکەوێتەوە
کانی تورون، پەرلەمانتاری تورکیا جەختی لەسەر پێویستیی گرتنەبەری هەنگاوی بەپەلە، بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرد لەوانەش ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و هۆشداری دا کە سستبوونی حکوومەت لە پێشخستنی پرۆسەی ئاشتیدا دەبێتە هۆی ڕاگرتنی پرۆسەکە و لێکەوتەی سیاسیی قورسی لێبکەوێتەوە، لەوانەش ڕووخانی حکوومەت.
-
ئەردۆغان:
پرۆسەی چارەسەری پێویستی بە مامەڵەیەکی هەستیارتر هەیە
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەبارەی پرۆسەی چارەسەریەوە چاوەڕوانین هەمووان بە هەستکردن بە بەرپرسیارییەتییەوە مامەڵە بکەن.
-
دەم پارتی داوای یاساییکردنی پێگەی ئۆجەلان لە حکوومەتی تورکیا دەکات
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ یاساییکردنی پێگەی دانوستاندنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان.
-
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان:
حکوومەت بە مەبەست پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دوا دەخات و لەئێستادا گەیشتووەتە ئاستی وەستان
تولای هاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM) رایگەیاند: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا زۆر بە سستی دەڕوات و گەیشتووەتە ئاستی وەستان.
-
ئۆجەلان:
قۆناخی داهاتوو قۆناخی دووبارە بنیاتنانەوەی کۆمەڵگەی کوردی دەبێت
ڕێبەری زیندانیكراوی PKK ڕایگەیاند، دەبێت کورد کێشە ناوخۆییەکانی لە رێگەی دانوستاندنی دیموکراتییەوە چارەسەر بکات و داوای بەستنی "کۆنگرەیەکی گشتگیری یەکێتیی دیموکراتی" دەکات.
-
سەرچاوە ئاگادارەکان بۆ العربية؛
بەرپرسێکی تورکیا و مەزڵووم عەبدی لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان کۆ بوونەوە
فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە میانی دوایین سەردانیدا بۆ دیمەشق، لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای تورکیا کۆ بووەتەوە و تێدا تاوتوێ دۆخی ڕۆژاڤا و پرسی ئاشتی لە تورکیا كراوە.
-
دەمپارتی داوای یەکلایی کردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە ئەردۆغان دەکات
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە گوتارێکدا لە پەرلەمانی تورکیا داوا لە رەجەب تەییب ئەردۆغان دەکات پڕۆسەی ئاشتی یەکلایی بکاتەوە و دەڵێت: "ئاشتی ئێستا چاوەڕێی مۆرکردنە".
-
ئۆجەلان:
شەڕی چەکداریی PKK کۆتایی هاتووە و گەڕانەوەشی بۆ نییە
عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆتایی بەتەواوێتیی شەڕی چەکداریی پەکەکە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت ئەمەش دەستپێکە بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە چوارچێوەی کۆماری دیموکراتیکدا.
-
باخچەلی: هەنگاوی گەورە بۆ بونیاتنانی تورکیای نوێ هەڵدەگیردرێت
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایدەگەیێنێت، دوای جەژن هەنگاوی گرنگ بۆ بونیاتنانی "تورکیایەکی نوێ و بەهێز" دەنرێن و خزمەتگوزاریی باشتر پێشکێش دەکرێن.
-
ئۆجهلان:
کورد و تورک بەبێ یەک نابن/ سهردهمی شۆڕشی چهكداری كۆتاییهات
عهبدوڵا ئۆجهلان ڕێبهری زیندانیكراوی پهكهكه له پهیامێكدا ڕایدهگهیهنێت، بهبێ تورک، كورد نابێت و بهبێ كوردیش تورک بوونی نابێت و سهردهمی سهههڵدانی شۆڕشی چهكداری كۆتاییهاتووە.
-
دەم پارتی ناو و لۆگۆی پارتەکەی دەگۆڕێت
هاوکات لەگەڵ بەرەوپێشچوونی خێرای پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا، دەم پارتی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە پارتەکەیدا دەکات، ناوی پارتەکە دەبێت بە "کۆماری دیموکراسی" و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پارتەکە دەگۆڕێن.