بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانده‌كه‌ی ئیمڕالی پێكهاتووه له سری سورەیا ئۆندەر، په‌روین بوڵدان په‌رله‌مانتارانی ده‌مپارتی كه سه‌ردانی ئیمڕاڵیان كردوه و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كۆبوونه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د تورک، هاوسه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی مێردین-یش له‌سه‌ر داوای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بوه‌ته ئه‌ندامی شانده‌كه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، شانده‌كه ئه‌مڕۆ هه‌روه‌ها سه‌ردانی نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان ده‌كات و پێكه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی كورد له توركیا ده‌كه‌ن.
سێری سورەیا ئۆندەر و په‌روین بوڵدان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا له فراكسیۆنی ده‌م پارتی، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە لە ۲۸‌ی ۱۲‌ی ۲۰۲۴، گەشتی کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی نوێنەرایەتی لە پەرلەمان دەستپێدەکەن.
شاندەکە کە ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد لەخۆ دەگرێت و ئه‌مڕۆش لەگەڵ نومان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمان و دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە کۆ دەبنەوە، دوای تەواوکردنی سەردانەکەیان بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان، شاندەکە سەردانی بازنەی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆریش دەکەن، لەوانە ڕێکخراوە ناحکومییەکان، سەندیکاکان، ڕێکخراوە کرێکاری و پیشەییەکان.
دوای تەواوکردنی سەردانەکان، کە تێیدا زانیاری لەسەر کۆبوونەوەکانی ئیمڕالی دەدرێت و بۆچوون و پێشنیارەکان وەردەگیرێن، شاندەکە لێدوانێکی ورد بۆ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
Your Comment