دەوڵەت باخچەلی
-
نوێنەری کۆلۆمبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان:
پرۆسەی ئاشتیی نێوان تورکیا و پەکەکە پێویستی بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی هەیە
نوێنەری هەمیشەیی کۆلۆمبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەکردن بە ئەزموونی ڕێککەوتنی ئاشتیی حکوومەتی بۆگۆتا لەگەڵ گرووپی "فارک"، جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنی بەردەوامی ململانێی نێوان تورکیا و پەکەکە، بەبێ دەستەبەرکردنی گەرەنتیی سیاسی، چاودێریی نێودەوڵەتی و هاوڕێیەتیی کۆمەڵگەی جیهانی کارێکی دژوار دەبێت.
-
پڕۆژەی کۆتاییهێنان بە پەکەکە؛ بۆچی باخچەلی پێویستی بە ئۆجەلانە؟
دەوڵەت باخچەلی، ڕێبەری پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (MHP) کە ساڵانێکی درێژ دژی هەر جۆرە پەیوەندی و دۆسیەیەکی تایبەت بە ئۆجەلان بوو، ئێستا داوای پێدانی ڕۆڵێکی فەرمی بەو دەکات؛ ئەمەش زیاتر لە هەر شتێک بە نیگەرانییەکانی ئەنقەرە لەبارەی کۆنترۆڵکردنی فەرماندەکانی پەکەکە لە عێراق و سووریا دەبەسرێتەوە.
-
کاریگەریی سەرسوڕهێنەری ئاشتیی نێوان تورکیا و کورد، لەسەر ناوچەکە
ڕۆژنامەنووسی دێرین و ناسراوی تورکیا دەڵێت ئاشتیی ڕاستەقینەی حکوومەتی تورکیا لەگەڵ کورد هاوکێشەکانی عێراق، سووریا و تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت
-
ئایا پەکەکە بەڕاستی چەک دەکرێت؟
ئەلیزا مارکوس، شرۆڤەکاری باڵای پرسی کورد، بەتایبەت تورکیا، ئاماژەی دا بە لاوازیی سەربازیی پەکەکە و بەردەوامیی ڕۆڵی میحوەرەیی ئۆجەلان دەڵێت، ئەم گرووپە لە ئێستادا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە جدییە، هەرچەندە داهاتووی دانوستانەکان هێشتا ناڕوونە.
-
دەستپێشخەرییەکی چاوەڕواننەکراو؛
باخچەلی پێشنیازی پێگەی فەرمی بۆ ئۆجەلان دەکات و دەم پارتیش پێشوازیی لێدەکات
لە وەرچەرخانێکی سیاسیی نوێدا لە تورکیا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە)، پێشنیازێکی کەم وێنە دەخاتە ڕوو و داوا دەکات پێگەیەکی فەرمی بە عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بدرێت لە چوارچێوەی پڕۆسەی سیاسیدا.
-
ئەردۆغان:
پرۆسەی چارەسەری پێویستی بە مامەڵەیەکی هەستیارتر هەیە
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەبارەی پرۆسەی چارەسەریەوە چاوەڕوانین هەمووان بە هەستکردن بە بەرپرسیارییەتییەوە مامەڵە بکەن.
-
باخچەلی: هەنگاوی گەورە بۆ بونیاتنانی تورکیای نوێ هەڵدەگیردرێت
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایدەگەیێنێت، دوای جەژن هەنگاوی گرنگ بۆ بونیاتنانی "تورکیایەکی نوێ و بەهێز" دەنرێن و خزمەتگوزاریی باشتر پێشکێش دەکرێن.
-
ئۆجهلان:
کورد و تورک بەبێ یەک نابن/ سهردهمی شۆڕشی چهكداری كۆتاییهات
عهبدوڵا ئۆجهلان ڕێبهری زیندانیكراوی پهكهكه له پهیامێكدا ڕایدهگهیهنێت، بهبێ تورک، كورد نابێت و بهبێ كوردیش تورک بوونی نابێت و سهردهمی سهههڵدانی شۆڕشی چهكداری كۆتاییهاتووە.
-
دەوڵەت باخچەلی:
بڕیاری ئێمە روونە؛ ئۆجالان و دەمیرتاش ئازاد بکرێن
سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا دەڵێت بڕیارەکەمان ڕوونە تا ئەنادۆڵ دەگەڕێتەوە بۆ ئاشتی و ئۆجهلان بۆ هیوا، ئەحمەد تورک و ئەحمەد ئۆزەر بۆ سهرۆكی شارهوانی دهگهڕێنهوه و دەمیرتاش بۆ ماڵەکەی خۆی".
-
دەوڵەت باخچەلی: پشتگیری لە هەموو وشەیەکی پەروین بوڵدان دەکەم
دوای کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، پەروین بوڵدان ڕایگەیاند درێژەدان بە پڕۆسەی ئاشتی بەبێ بەستێنی یاسایی و تێپەڕاندنی «یاسای ئاشتی» مومکین نییە. ئەو هەڵویستەی کە لەلایەن دەوڵەت پاخچەلی سەرۆکی مەهەپە-وە پشتگیری کراوە.
-
ڕاگەیێندراوی حكوومهتی ههرێم لهبارهی مشتومڕەکانی دوای سهردانهكهی بارزانی بۆ جزیرێ
حكوومهتی ههرێمی كوردستان سهبارهت به سهردانی مهسعوود بارزانی بۆ جزیرێ رایدهگهیهنێت: "به پێویستی دهزانین ههمولایهكمان به هاوكاریی یهكتر، ههوڵی ڕهواندنهوهی نیگهرانیهكان بدهین".
-
ئەردۆغان: ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی بێڕێزییە و دەبێت ڕاست بکرێتەوە
دوای ئەوەی بارەگای بارزانی بە توندی وەڵامی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپەی دایەوە لەبارەی سەردانەكەی بارزانی بۆ جزیرێ و ئەوی بە "ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت" ناوی برد، ئەوەش كاردانەوەی فراوانی لە توركیا لێكەوتەوە و لە نوێترین لێدوانیدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کاردانەوەی نیشان داوە.
-
ژووری بازرگانی جزیرێ:
ئەو ڕەخنانەی لە سەردانەکەی بارزانی بۆ جزیرێ گیراوە دوورن لە واقیعی یاسایی و سیاسی
ژووری بازرگارنیی جزیرێ لەبارەی ڕەخنەکەی باخچەلی لە پاسەوانەکانی مەسعوود بارزانی، ڕایدەگیەیەنێت: ئەگەر پاسەوانەكانی بارزانی ئاڵای كوردستانیان بە شانەوە نەبوایە كەس ناڕەزایی دەرنەدەبڕی
-
وتەبێژی داد و گەشەپێدان:
باخچەلی هەڵسەنگاندنی بۆ پاسەوانانی بارزانی کردووە نەک شەخسی خۆی
وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لەبارەی بەیاننامەکەی بارەگای بارزانی هەڵویستی نیشان دا و دەڵێت: باخچەلی هیچ شتێکی نەرێنی بەرامبەر بە شەخسی بارزانی نەوتووە
-
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: ڕاگەیێندارەوەکەی بارەگای بارزانی لەبارەی باخچەلی بێڕێزییە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕەخنە لەو راگەیێندراوە دەگرێت کە دوێنێ سێشەممە لەلایەن بارەگای بارزانی لەبارەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بڵاوکرایەوە.
-
بارەگای بارزانی:
باخچەلی هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا
بارەگای بارزانی لە وەڵامێکدا بۆ لێدوانەکەی باخچەلی لەسەر سەردانەکەی مەسعوود بارزانی بۆ جزیرێ، دەڵێت باخچەلی هێشتا گورگە بۆرەکەی جارەنە.
-
باخچەلی: هیچ گەڕانەوەیەک لە پڕۆسەی ئاشتیدا نییە
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی (MHP) لهبارهی پڕۆسەی ئاشتی ڕایگهیاند، هیچ گەڕانەوەیەک لەو پڕۆسەیە نییە و ئەوانەی دژایەتی پرۆسەکە دەکەن دژایەتی دەوڵەتیش دەکەن.
-
دەوڵەت باخچەلی:
چوونى شاندی پەرلەمان بۆ ئیمرالی پێشهاتێکی مێژووییە؛ با کۆتایی ئێمەش سێدارە بێت
سەرۆکی مەهەپە سەردانی شاندی پەرلەمان بۆ ئیمراڵی بە "پێشهاتێکی مێژوویی" ناودەبات و دەڵێت: "با تیرۆر بۆ هەمیشە لە ژیانماندا ڕیشەکێش بکرێت، با کۆتایی ئێمەش سێدارە بێت".
-
دەوڵەت باخچەلی: ئامادەم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان بچمە ئیمرالی
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (MHP) دەڵێت: ئەگەر کۆمیسیۆنی پەرلەمان نەچێتە ئیمراڵی، پێویست بکات خۆم دەچم.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی ڕاشکاو ئاراستەی ئەنقەرە و ئیمرالی دەکات
سەلاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی ڕوون و ڕاشکاو ئاراستەی ئەنقەرە و ئیمرالی دەکات و داوا لە هەر دوو لادەکات کە پڕۆسەی ئاشتی نەوەستێنن.
-
باخچەلی: ئازادکردنی دەمیرتاش لە بەرژەوەندیی تورکیایە
سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا دەڵێت ئازادکردنی سەلاحەدین لە بەرژەوەندیی تورکیایە و دەبێتە مایەی خێر بۆ ئەم وڵاتە.
-
PKK کشانهوهی تەواوی هێزهکانی له تورکیاوە بەروە "ههرێمهكانی پاراستنی مەدیا" ڕاگەیاند
کەجەکە ڕایگەیاند، "لهسهر بنچینهی بهرنامه و بڕیارهکانی کۆنگرهی ۱۲، دەستی بە کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە باکووری کوردستان و تورکیا کردووە".
-
دەوڵەت باخچەلی:
بانگەوازەکەی عهبدوڵا ئۆجهلان لە ڕوانگەی ئێمەوە شتێکی بنەڕەتیە
سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاند بانگەوازەکەی عهبدوڵا ئۆجهلان، ڕێبهری زیندانیكراوی پهكهكه لە ۲۷ی شوباتدا شتێکی بنەڕەتیە و جگە لەو بانگەوازە هیچ بنەمایەکی دیکە بۆ سەرنج و هەڵسەنگاندن بوونی نییە.
-
دەوڵەت باخچەلی:
ئۆجەلان دەبێت YPG بە دانانی چەک ڕازی بکات/ ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاشتی سەردانی ئیمرالی بکەن
سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا ڕایگەیاند: چاوەڕوانی من ئەمەیە سەرکردایەتی دامەزرێنەری PKK بە هەمان سروشت و ناوەڕۆکەوە؛ ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ (YPG) و (SDF) بکات، داوای پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار بکات، کە لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق ئیمزا کراوە.
-
دەوڵەت باخچەلی:
هەسەدە هان دەدرێت بەشداری لە "پڕۆسەی تورکیا بێ تیرۆر" نەکات
سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) ڕایگەیاند، ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هانی هەسەدە دەدەن، بۆ ئەوەی بەشداری پرۆسەی "تورکیا بێ تیرۆر" نەکات.
-
دەوڵەت باخچەلی داوای گەڕاندنەوەی ئەحمەد تورک بۆ پۆستەکەی دەکات
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا لە لێدوانێکدا، داوای کرد ئەحمەد تورک، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی مێردین، بگەڕێندرێتەوە سەر کارەکەی.
-
ئیلهام ئەحمەد:
شێوازی ئاخاوتنی باخچەلی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا و ناوچەکە ناکات
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەسەر وتەکانی ئەمدواییەی دەوڵەت باخچەلی و هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە کوردەکانی سووریا لە ئەگەری تێکەڵ نەبوونیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووری، هاتە دەنگ.
-
وەڵامی توندی دەم پارتی بۆ باخچەلی:
کێشهکان به دیالۆگ و لهسهر بنهمای یاسا و ماف چارهسهر دهبن
تونجهر باکرهان هاوسهرۆکی پارتی یهکسانی و دیموکراسیی گهلان له پهیامێکدا رایدهگهیهنێت، چارهسهری کێشهکان به دیالۆگ و لهسهر بنهمای یاسا و ماف دهبن، نهک ههڕهشهی ئۆپهراسیۆنی سهربازی.
-
ئەردۆغان:
ههندێک ههڵهی حکوومهتهکانی پێشووتری تورکیا "تیرۆری" زیاتر کرد
ڕهجهب تهییب ئهردۆغان، سهرۆک کۆماری تورکیا له وتارێکدا ڕایگهیاند: ۴۷ ساڵ لهمهوبهر "یهکهمین چالاکی تیرۆر" دهستیپێکرد و چهندین حکوومهت هاتن نهیانتوانی پرسهکه چارهسهر بکهن.
-
دەوڵەت باخچەلی:
پێویستە بەر لەوەی بەربەست بۆ پرۆسەی چارەسەر دروست بکرێت PKK چەک دابنێت
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا دەستپێشخەریی دەسەڵاتی وڵاتەکەی بۆ پرۆسەی چارەسەری بە ''هەنگاوێکی دروست و بەجێ'' وەسف کرد و جەختی کردەوە پێویستە بەر لەوەی بەربەست بۆ پرۆسەکە دروست بکرێت PKK لە ماوەیێکی نزیکدا چەک دابنێت.