دانوستانی ئاشتی
-
ئەحمەد تورک:
بۆ بەرقەرار بوونی ئاشتی، دەبێت هەموو گەلەکان بتوانن لە تورکیا بە سەربەخۆیی بژین
سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین دەڵێت، بۆ ئەوەی ئاشتی لە تورکیا بەرقەرار بێت دەبێت، ژینگەیەک بێتە ئاراوە کە هەموو گەلەکان بتوانن بە سەربەخۆیی تێیدا بژین.
-
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی:
کورد ۴۰ ساڵە بۆ ئاشتی و دیموکراسی تێدەکۆشێت
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگهیاند، بانگەواز لە حكوومهتی ئەنقەرە دەکەن كه ئامادەن بۆ "ئاشتییەکی شەرەفمەندانە"، بۆ چارەسەر لەسەر بنەمای دیموکراتیک ئامادەن.
-
ئەحمەد تورک:
دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانەکان ئاماژەیەکی ڕوونە لەسەر پاشەکشەکردنی دیموکراسی لە تورکیا
ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانی لەکارلادراوی شاری ماردین ڕایگەیاند: دوورخستنەوەی سێ شارەوانی کورد لە ڕۆژێکدا ئاماژەیەکی ڕوونە لەسەر ڕادەی پاشەکشەکردنی دیموکراسی لە تورکیا.
-
سەرۆکی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا:
لەسەر پێشنیازەکەم پێداگرم، ئۆجەلان لە پەرلەمان ئامادەبێت و PKK هەڵبوەشێنێتەوە
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا (MHP) ڕایگەیاند، پێداگرم لەسەر قسە و پێشنیازەکەم، لە ئامێزگرتنی کورد پێویستە، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش بەهەمانشێوە پێویستە.
-
وهزارهتى ناوخۆی تورکیا سێ سهرۆک شارهوانى کوردی له کارهکانیان دوور خستەوە+ وێنە
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانییەکانی (مێردین، باتمان و خالفەتی) که ههرسێکیان کوردن و لهشوێنیان قەیوم دانرا.
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی بۆ ئەردۆغان و باخچەلی:
چارەسەری پرسی کورد بەو شێوەیە نابێت، لەلایەک تەوقە دەکەن و لەلایەکی دیکەوە زللە دەوەشێنن
هاوسەرۆکی پارتی دەم سەبارەت بە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئاکپارتی و مەهەپە بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد لە تورکیا دەڵێت: ئێوە لەلایەک دەستتان درێژ دەکەن (تەوقە دەکەن) و لەلایەکی دیکەوە شەق و زللە دەوەشێنن. پرۆسەی چارەسەری بەو شێوەیە نابێت."
-
ئەردۆغان: ئەم کۆمارە چەندە هی تورکە هێندەش هی کوردە
سەرۆک کۆاری تورکیا لە پەیامێکدا بۆ کوردەکانی وڵاتەکەی دەڵێت ئەو دەستە بگرن کە بە ڕاستگۆیی بۆتان درێژکراوە و وەرن بەیەکەوە سەدەی تورکیا بونیاد بنێین.
-
ئەردۆغان:
هیچ هەڕەشەیەک لەلایەن PKKەوە قبووڵکراو نییە/ PKK لە سەرچاوەکانیەوە لەناو دەبەین
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای سەرکۆنە کردنی هێرشە چەکدارییەکەی ئەمدواییەی HPG بۆسەر دامەزراوەی TUSAŞی تورکیا جەختی کردەوە کە هیچ پەیامێک لەلایەن PKK و لایەنگرانییەوە بۆ تورکیا قبووڵکراو نییە و وڵاتەکەی مکووڕە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەسەرچاوەکانییەوە.
-
ڕاگەیێندراوی دەم پارتی:
لابردنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان یەکەم هەنگاوی پرۆسەی ئاشتییە لە تورکیا
دەم پارتی (DEM) ڕایگەیاند کە مەرجی سەرەکی بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری هەڵگرتنی گۆشەگیریە لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان.
-
HPG بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرش بۆسەر ناوەندی تووساش له ئهنقهره ڕاگەیاند
HPG وێڕای لەئەستۆ گرتنی هێرشە چەکدارییەکەی سەر ناوەندی تووساش لە ئەنقەرە، ڕلیگەیاند ئەم هێرشە پەیوەندیی بە دانوستانەکانی ئاشتییەوە نییە.
-
پاش ۴۳ مانگ، یەکەم پەیام لە ئۆجەلانەوە بڵاو کرایەوە:
ئۆجەلان: هێزی ئەوەم هەیە ئەم دۆخە لە زەمینەی پێکدادانەوە ڕابکێشم بۆ زەمینەیەکی سیاسی
عومەر ئۆجەلان پەیامێکی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بە رای گشتی راگەیاند کە گوتوویە دەتوانێت کۆتایی بە پێکدادان و تووندوتیژی بهێنێت.
-
سەرکردەیەکی PKK:
پڕۆسەی دانوستانی ئاشتی لە نێوان کورد و حکوومەتی تورکیا بوونی نییە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لهبارهی دهستپێکردنهوهی پڕۆسهی ئاشتی له تورکیا، رایگهیاند، شتێکی وەها بوونی نییە و نابێت کەس خەون و خەیاڵێکی وابکات.
-
ئاژانسی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی:
دانوستانی ئاشتی لەنێوان تورکیا و PKK دەستی پێکردۆتەوە
ئاژانسی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی بڵاویکردەوە، دانوستانەکانی ئاشتی لە نێوان حکوومەتی تورکیا و ڕێبەری زیندانیکراوی PKK دەستپێکردووە.