مەهەپە
-
مانەوی سەربازیی تورکیا لە عێراق و سووریا بۆ ۳ ساڵی دیکە درێژ کرایەوە
تورکیا مانەوەی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بۆ ۳ ساڵی دیکە و بۆ لوبنانیش بۆ ۲ ساڵی دیکە درێژ کردەوە.
-
دەوڵەت باخچەلی:
بانگەوازەکەی عهبدوڵا ئۆجهلان لە ڕوانگەی ئێمەوە شتێکی بنەڕەتیە
سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاند بانگەوازەکەی عهبدوڵا ئۆجهلان، ڕێبهری زیندانیكراوی پهكهكه لە ۲۷ی شوباتدا شتێکی بنەڕەتیە و جگە لەو بانگەوازە هیچ بنەمایەکی دیکە بۆ سەرنج و هەڵسەنگاندن بوونی نییە.
-
دەوڵەت باخچەلی:
ئۆجەلان دەبێت YPG بە دانانی چەک ڕازی بکات/ ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاشتی سەردانی ئیمرالی بکەن
سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا ڕایگەیاند: چاوەڕوانی من ئەمەیە سەرکردایەتی دامەزرێنەری PKK بە هەمان سروشت و ناوەڕۆکەوە؛ ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ (YPG) و (SDF) بکات، داوای پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار بکات، کە لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق ئیمزا کراوە.
-
جێگری سەرۆكی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا: دەبێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت
جێگری سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی، ڕایگەیاند: ''بەپێی دەستوور دەبێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت بەڵام لە پێشدا هەنێک ڕێوشوێن بگیرێتەبەر.
-
دەوڵەت باخچەلی:
هەسەدە هان دەدرێت بەشداری لە "پڕۆسەی تورکیا بێ تیرۆر" نەکات
سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) ڕایگەیاند، ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هانی هەسەدە دەدەن، بۆ ئەوەی بەشداری پرۆسەی "تورکیا بێ تیرۆر" نەکات.
-
ئەردۆغان:
ههندێک ههڵهی حکوومهتهکانی پێشووتری تورکیا "تیرۆری" زیاتر کرد
ڕهجهب تهییب ئهردۆغان، سهرۆک کۆماری تورکیا له وتارێکدا ڕایگهیاند: ۴۷ ساڵ لهمهوبهر "یهکهمین چالاکی تیرۆر" دهستیپێکرد و چهندین حکوومهت هاتن نهیانتوانی پرسهکه چارهسهر بکهن.
-
دەوڵەت باخچەلی:
پێویستە بەر لەوەی بەربەست بۆ پرۆسەی چارەسەر دروست بکرێت PKK چەک دابنێت
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا دەستپێشخەریی دەسەڵاتی وڵاتەکەی بۆ پرۆسەی چارەسەری بە ''هەنگاوێکی دروست و بەجێ'' وەسف کرد و جەختی کردەوە پێویستە بەر لەوەی بەربەست بۆ پرۆسەکە دروست بکرێت PKK لە ماوەیێکی نزیکدا چەک دابنێت.
-
بەبۆنەی جەژنەوە پارتە سیاسییەکانی تورکیا سەردانی یەکتر دەکەن
لە دووەمین ڕۆژی جەژنی قوربان، پارتە سیاسییەکانی تورکیا سەردانی یەکدی دەکەن.
-
ئەردۆغان: بەدواداچوون بۆ قۆناغی نوێی ئاشتی دەکەین
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ قۆناغی نوێی ئاشتی لە تورکیا دەکەین و وتیشی گەلەکەمان دڵنیا بێت ئامانجی تورکیایێکی بێ تیرۆر بەدیدەهێنین و ئەم پرۆسەیە سەرکەوتن دەبێت بۆ ۸۵ ملیۆن کەس.
-
ئیمامئۆغڵو:
دانانی قەیووم لەگەڵ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا یەکناگرنەوە
سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبووڵ رایگەیاند، دانانی قەیووم بۆ شارەوانییەکان لەگەڵ ئەو پرۆسەیەی دەوڵەت باخچەلی بانگەشەی بۆ دەکات و دەستیپێکردووە، یەکناگرێتەوە.
-
دەوڵەت باخچەلی:
پێویستە لە کۆتایی دیداری دووەمی شاندی دەم پارتی و ئۆجەلاندا هەڵوەشاندنەوەی PKK ڕابگەیەنرێت
سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (MHP) دەڵێت: پێویستە لە کۆتایی دووەم کۆبوونەوەی نێوان وەفدی دەم پارتی و ئۆجەلان کۆتایی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ڕابگەیەنرێت.
-
سهرۆكى مهههپه:
سەردانەکەی دەم پارتی بۆ دوورگەی ئیمراڵی دەستپێکێکی خێرداره
دهوڵهت باخچەلی لهسهر سهردانى وهفدهكهى دهم پارتى بۆ گرتووخانهى ئیمرالى و دیداریان لهگهڵ عهبدوڵڵا ئۆجهلان هاتهدهنگ و پهیامێكى بڵاو كردهوه.