بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان، كە دوێنێ بۆ جاری دووەم لە دوورگەی ئیمرالی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانیان كرد، لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەیان بەیاننامەیێکیان بڵاو کردەوە و دەقەکەی بەمشێوەیە:
بە سیفەتی ئەوەی وەفدی دەم پارتین بۆ ئیمرالی، رۆژی (۲۲)كانونی دووەمی (۲۰۲۵) لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان كۆ بووینەوە، لە دیدارەكەدا بەڕێز ئۆجەلان، سەرەخۆشی بە خانەوادەی ئەوانە گەیاند كە لە ئاگرە كارەساتاوییەكەی بۆلۆ گیانیان لەدەستدا، هیوای چاكبوونەوەی خێرای بۆ برینداران خواست، دواتر وەفدەكەمان زانیاری پێویستی پێدا لەبارەی ئەو گفتوگۆیانەی ئەنجاممان دا، كاركردنی بەڕێز ئۆجەلان لەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت، بەكۆتاییهاتنی ئامادەكارییەكان لەو چوارچێوەیەدا، لێدوانی پێویست دەدرێت بەڕای گشتی، وەفدەكەمان بەردەوام دەبێت لەكارو پەیوەندییەكانی، لەكاتی هەر پێشهاتێكی نوێدا رای گشتی ئاگادار دەكەینەوە، ئەم پرۆسەیە وادەكات هەموومان پێكەوە بژین بە ئازادی، ئێمە پێشبینی بەشداری بەهادار دەكەین لەتەواوی توێژەكانی كۆمەڵگاوە، بەو ئومێدەی ئەوە ڕووبدات.

شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی پاش دووەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەیاننامەیێکیان بڵاو کردەوە.
News Code 224774
Your Comment