شاندی دەم پارتی بۆ دووهەم جار لەگەڵ ئۆجەلان کۆ بوونەوە

شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ دووەمجار سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی لە ئیمراڵی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، شاندی دەم پارتی کە لە سری سورەیا ئۆندەر، پەروین بوڵدان و ئەحمەد تورک پێکهاتبوون، ئەمڕۆ چوارشەممە، ۲۲ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۵، جاریکی دیکە سەردانی ئیمراڵیان کردووە و چاویان بە ئۆجەلان کەوتووە.

 بەگوێرەی میدیای تورکیا؛ دیداری شاندەکەی ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چوار کاژێری خایاندووە.

News Code 224765

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha