بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سری سورەیا ئۆندەر له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ یوکسەکداغ ڕایگه‌یاند: "ده‌بێت له پێناوی منداڵه‌کانمان ئاشتی به‌رقه‌رار بکه‌ین، چوونکه منداڵه‌کان په‌یوه‌ندیان به شه‌ڕه‌کانه‌وه نییه، له به‌رانبه‌ر ئه‌واندا ده‌بێت وه‌کوو پێویستییه‌کی ویژدانی و مرۆیی ده‌بێت وڵاتێکی ئاشتیخواز به‌رقه‌رار بکه‌ین، زۆر مشتومڕی بهلاڕێدابهرانه ده‌کرێت، ئه‌مه زمانێکه له چه‌ک خراپتره، له تورکیا دو زمان و دو ئاڵا، له رۆژه‌فی ئێمه‌دا شتێکی وانیه و گفتوگۆکان له‌سه‌ر شتێکی له‌وجۆره نه‌کردوه، ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین ئاشتییه".
سری سورەیا ئۆندەر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "گرنگی به سه‌رنج و تێبینیه‌کانی هه‌مووان ده‌ده‌ین، هه‌م وه‌کوو پارته‌که‌مان و هه‌میش وه‌کوو شانده‌که‌مان، داوامان ئه‌وه‌یه واز له زمانی شه‌ڕ بهێنرێت و ده‌بێت چه‌که‌کان له تورکیا بێده‌نگ بکرێن، قسه‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ک ده‌که‌یت خێر بڵێ، پڕۆسه‌که دوو کلیلی هه‌یه یه‌کێکیان دڵسۆزییه و ئه‌وی دیکه‌یان جدییه‌ته ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکه‌ین، ئه‌مه ده‌ردی هه‌موو وڵاته".
ئۆندەر وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە ئایا لەگەڵ لایەنە کوردییەکان کۆدەبنەوە؟ وتی، "بەڵێ بەردەوام ده‌بین، حزب پلانی بۆ دادەڕێژێت، هەرچییەک بڵێین هەڵە دەبێت، هیچ توێژێکی کۆمەڵایەتی لە هاوبەشی کردن له پڕۆسه‌که بەدەر ناکەین".
Your Comment