بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سری سورەیا ئۆندەر، دوای دیدارەکە بە رۆژنامەنووسانی وت: چاومان بە سەاحەدین دەیمرتاش و سەلجوق مرزاکلی کەوت، تەندروستی و ورەیان زۆر باش بوو، داوایان لێکردین کە پێتان ڕابگەیەنین، پشتیوانی تەواوی ئەو پرۆسەیە دەکەن.
لای خۆیەوە، دەمیرتاش، دوای کۆبونەوەکە لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: لەکاتێکدا دەمەوێت سوپاسی وەفدەکەمان بکەم بۆ قوربانی دانی بەردەوامیان و جدی بوونیان، پێم خۆشە بلێم کە متمانەی تەواوم بە وەفدەکەمانە و پشتیوانی تەوایان دەکەم، هاوکات سوپای تایبەتی بەرێز عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەم، کە هەوڵێکی گەورەی داوە لەپێناو چارەسەری دیموکراتی و ئاشتی لە نیمچە دورگەی ئیمرالی دابڕاو.
هەستیارترین پرس لەم قۆناغەدا پشتیوانی جەماوەرییە، گرنگە پارتەکامان لەم قۆناغەدا پارتە سیاسیەکانی پەرلەمان ئاگادار بکات وەک پێداویستیەکی شەفافیەت، لە ڕۆژانی داهاتووشدا، ڕێکخراوە ناحکوومیەکان و بازنە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان ئاگاداربکاتەوە، گرنگە زمانی ئاشت باڵبکێشێت بەسەر تەواوی ناوەندەکانداو هەر کەسێک لەبارەی ئەم پرسانەوە قسەبکات، دەبێت لە زمانی هەڕەشە و گوتاری سووکایەتی کردن و بێڕیزکردن دوور بکەوێتەوە، لەبری خولقاندنی گوتارێکی پووچ کە مانایەکی نیە لەسەر بنەمای سەرکەوتن و دۆڕاندن، پێویستە لەسەریان بایەخ بە ئایندەی هاوبەش بدەن، کە هەمووان تیایدا سەرکەوتوو بن.
لەگەڵ ئەوەی خۆمان بەدوور دەگرین لە ناو لێنانی ئەم پرۆسەیە، بەڵام پرۆسەکە لەدیدی ئێمەوە "چەسپاندنی دیموکراتی و ئاشتی و برایەتیە".
دەخوازین و داوا دەکەین کۆتاییەکی هەمیشەیی بۆ ململانێ و توندوتیژی دابنرێت، رایدەگەیەنین کە پشتیوانی بەڕێز ئۆجەلان دەکەین ئەگەر دەستپێشخەری کرد لەبارەی ئەو پرسە، لەکاتی تەواوکردنی مەرجەکانی، بە سروشتی حاڵ، دەستپێشخەری چاوەڕوانکراو دەکەوێتە ئەستۆی ئەو، دۆزینەوەی بنەمای یاسایی و سیاسیش بۆ داوایەکی لەوجۆرە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران، ئێمەش هەموو جۆرەکانی پشتیوانی پێشکەش دەکەین بۆ دەستپێشخەری ئاشتی لەم قۆناغەدا.
بەپرسیارێتی بنەڕەتمیان، پەرەدانە بە تێکۆشانی ئاشتیانەو مەدەنی و سیاسی لەپێناو دیموکراسی و ئازادیەکان و یەکسانی و دادپەروەری و مافە بنەڕەتیەکانی مرۆڤ.
پێویستە هەمووان بزانن کە نیەتی باش هەیە و ئامادەکارییەکانیش بەو نیەت باشیە دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئەوەی پرۆسەکە ببێت بەگۆشت و خوێن، پێویستە هەنگاوی بەرجەستە بەخێرایی بگیرێتەبەر، ئێمەش ئامادەین بۆ هەموو پشتیوانیەک لەپێناو لەناوبردنی ململانێکان بکەین، کە ساڵانێکە بووەتە هۆی نەهامەتیەک کە وەسف ناکرێت، هەموو وزەکانی و وڵات و بەدیهێنانی ئاشتی سیاسی دووچاری خوێن بەربوون کردووە.
دەمەوێت سوپاسگوزاری و پشتیوانی بۆ بەڕێز سەرۆک دەوڵەت باخچەلی و بەڕێز ئۆزگور ئۆزێل و سەرجەم سەرکردەی پارتی سیاسەکان دەرببڕم، بۆ ئەو دەستپێشخەرییانەی کردوویانە و دەیکەین لەپێناو ئاشتی.
لەئێستادا ڕووی زۆرینەی کورد لە تورکیایە، پێموایە ئەگەر ئاشتی و دیموکراسیەکی بەهێز بونیاد بنرێت، پێکەوە لە پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی دێینە دەرەوە، بۆیە هیوادارام کۆماری تورکیاش ڕووی بەلای تەواوی کورددا وەربگێڕێت و زامنی ئاشتیەکی مەزن و شەرەفمەندانە بکات.
Your Comment