دەم پارتی
-
تەییب تەمەل وتەکانی ئۆجەلان وەبیر دێنێتەوە؛
ئۆجەلان: بەبێ بەشداریی من، پڕۆسەی ئاشتی دەکەوێتە بەر پەلاماری تێکدان
تەییب تەمەل جێگری هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە قۆناغێکی زۆر هەستیاردایە و یاسای چوارچێوەیی کە ماوەیەکی درێژە لە ڕۆژەڤدایە گەیشتووەتە ئاستی کۆتایی و چاوەڕوان دەکرێت ڕەشنووسەکەی لەم هەفتەیەدا لەلایەن ئاکپارتییەوە ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت و دوای ئەوەش لە ڕۆژانی سێشەممە یان چوارشەممەدا بۆ کۆمیسیۆنی دادپەروەری ڕەوانە بکارێت و تا ڕۆژی پێنجشەممەش لە لێژنەی گشتیدا وەک یاسا پەسەند بکارێت و پاشان لەلایەن سەرۆککۆمارەوە بڕیاری لەسەر بدرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاو بکارێتەوە.
-
کەسکین بایندیر:
یاسایەک کە چارەنووسی ئۆجەلان دیاری نەکات قبووڵ ناکەین
کەسکین بایندیر، هاوسەرۆکی حیزبی ناوچە دیموکراتییەکان (DBP)، ڕایگەیاند هەر یاسایەک کە بارودۆخی یاسایی عەبدوڵڵا ئۆجالانی تێدا ڕوون نەکرابێتەوە، لەلایەن ئەوانەوە قبووڵ ناکرێت.
-
نوێنەری دەم پارتی:
تورکیا پرۆسەی ئاشتیی بەستووەتەوە بە پێشهاتەکانی کوردستانی سووریاوە
نوێنەری وان لە پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ناتۆ لە ئەنقەرە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەرکێکی نوێ لە چوارچێوەی ناتۆدا بۆ تورکیا دیاری کراوە. بە گوتەی ئەو، حکوومەتی تورکیا پرۆسەی چارەسەرکردنی پرسی کوردی بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی کوردستانی سووریا و هەندێک ڕەچاوکردنی تری سیاسەتی دەرەوەوە بەستووەتەوە.
-
یاسا دەبێت گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەندامانی پەکەکە فەراهەم بکات
هاوسەرۆکی دەم پارتی بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی پەسندکردنی دەستبەجێی پڕۆژەیاسای پرۆسەی ئاشتی، داوای گەرەنتیی یاسایی کرد بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە دەیانەوێت لە چیاکان بگەڕێنەوە.
-
هاوسەرۆکانی دەم پارتی داوای بەشداریی خەڵک لە "میتینگی ئازادی" دەکەن
هاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە بڵاوکردنەوەی پەیامی ڤیدیۆیی، داوایان لە گەل کرد بەشداری لەو گردبوونەوە جەماوەرییانەدا بکەن کە بە ئامانجی پشتگیریکردن لە ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و چارەسەرکردنی پرسی کورد بەڕێوەدەچن.
-
ڕەمزی کارتاڵ:
پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی دەگاتە ئەنجام
ڕەمزی کارتاڵ، هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کورد زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێویستی بە یەکڕیزی و ئاشتی هەیە و ڕایگەیاند کە پڕۆسەی «ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی» کە بە دەستپێشخەریی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستی پێکردووە، بەردەوام دەبێت و دەگاتە ئەنجام.
-
عەبدوڵڵا ئۆجەلان:
دیموکراسیی خۆجێی دەتوانێت چارسەری زۆرینەی پرسەکانی تورکیا بێت
ڕێبەری زیندانییکراوی پەکەکە پەیامێکی بۆ کۆنفرانسی ئیدارە خۆجێیەکان نارد و گوتی: "دیموکراسیی خۆجێی شادەماری ئینتیگراسیۆنی دیموکراتیکە کە ئێمە هەوڵدەدەین لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا بەدی بهێنین".
-
گفتوگۆکان بۆ داڕشتنی یاسایەکی نوێ بە مەبەستی پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستیان پێکرد
گفتوگۆ و ڕاوێژ لە نێوان ئەندامانی شاندی ئیمرالی، نوێنەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و بەرپرسانی باڵای پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) سەبارەت بە داڕشتنی "یاسایەکی چوارچێوەیی" بۆ پێشخستنی پرۆسە سیاسییە نوێیەکە دەستی پێکردووە. دەوترێت بڕیارە ئەم یاسایە زەمینەی یاسایی بۆ هەندێک هەنگاوی گشتیی ئەگەری لە داهاتوودا بڕەخسێنێت.
-
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی:
چارەسەرکردنی پرسی کورد بەشێکە لە پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا
"تونجەر باکرهان" هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان جەخت لەسەر پێویستیی داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و تورک لەسەر بنەمای یەکسانی دەکاتەوە و پرۆسەی ئێستا لە سەرووی تەنها چارەسەرکردنی پرسی کورد دەزانێت و وەک بەشێک لە پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا وەسفی دەکات.
-
وتەبێژی دەم پارتی:
بڕیاری دادگا لەدژی CHP کارێکی سیاسییە و دژ بە بنەماکانی دیموکراسییە
«ئایشەگوڵ دۆغان» وتەبێژی دەم پارتی، ڕەخنەی لە بڕیاری «پووچەڵکردنەوەی ڕەها»ی کۆنگرەی جەهەپە (CHP) گرت و ئەو بڕیارەی بە هەنگاوێکی سیاسی و پێچەوانەی بنەماکانی دیموکراسی وەسف کرد.
-
شاندی ئیمراڵی دەم پارتی ئەمڕۆ سەردانی ئۆجەلان دەکات
شاندی ئیمراڵی دەم پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ئەمڕۆ سەردانی دوورگەکە دەکەن.
-
نوێنەری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان:
شکستی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد، هەرەسی سیاسیی ئەردۆغانی بەدواوەیە
چەنگیز چاندار، نوێنەری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان ڕایگەیاند کە پڕۆسەی ئاشتیی ئێستا لە تورکیا گەیشتووەتە قۆناغێک کە گەڕانەوە لێی زۆر دژوار بووە و لە ئەگەری هەرەسهێنانی ئەم پڕۆسەیەدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش ڕووبەڕووی پێگەی سیاسیی خۆی دەبێتەوە.
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی داوا دەکات کار لەسەر بەیاساییکردنی راپۆرتی کۆمیسیۆنی ئاشتی بکات
تولای هاتیمۆغڵوڵڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا چەند داواکارییەکی گرنگی ئاراستەی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کرد بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسیی وڵات.
-
دەستپێشخەرییەکی چاوەڕواننەکراو؛
باخچەلی پێشنیازی پێگەی فەرمی بۆ ئۆجەلان دەکات و دەم پارتیش پێشوازیی لێدەکات
لە وەرچەرخانێکی سیاسیی نوێدا لە تورکیا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە)، پێشنیازێکی کەم وێنە دەخاتە ڕوو و داوا دەکات پێگەیەکی فەرمی بە عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بدرێت لە چوارچێوەی پڕۆسەی سیاسیدا.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش:
درێژکردنەوەی ماوەی زیندانی کردن وام لێناکات لە هەڵوێستەکانم پاشەکشە بکەم
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە چەند مانگێکی ماوە ۱۰ ساڵی تەواو لە زینداندا بەسەر ببات، رایدەگەیێنێت کە درێژکردنەوەی ماوەی زیندانییەکەی وای لێناکات لە هەڵوێستەکانی پاشەکشە بکات.
-
شاندی ئیمرالیی دەم پارتی:
بایەخ بەو یادداشتانە مەدەن کە لە میدیاکاندا بەناوی ئۆجەلانەوە بڵاو دەکرێنەوە
شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، ئەو بابەتانەی لە هەندێک میدیادا لەژێر ناوی "یادداشتەکانی دیدار" بە ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە بڵاوکراونەتەوە، بە بێبایەخ وەسف دەکات و جەختی کردەوە تەنها ئەو بەڵگەنامانەی لەلایەن شاندی ئیمرالی، بنەماڵە و پارێزەرانی ئەوەوە بڵاودەکرێنەوە فەرمین.
-
دەم پارتی داوای یاساییکردنی پێگەی ئۆجەلان لە حکوومەتی تورکیا دەکات
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ یاساییکردنی پێگەی دانوستاندنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان.
-
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان:
حکوومەت بە مەبەست پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دوا دەخات و لەئێستادا گەیشتووەتە ئاستی وەستان
تولای هاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM) رایگەیاند: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا زۆر بە سستی دەڕوات و گەیشتووەتە ئاستی وەستان.
-
دەمپارتی داوای یەکلایی کردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە ئەردۆغان دەکات
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە گوتارێکدا لە پەرلەمانی تورکیا داوا لە رەجەب تەییب ئەردۆغان دەکات پڕۆسەی ئاشتی یەکلایی بکاتەوە و دەڵێت: "ئاشتی ئێستا چاوەڕێی مۆرکردنە".
-
دەم پارتی:
لە تورکیا دەبێت کۆتایی بە پرسی قەیوم بهێندرێت
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی دەم پارتی لە ئامەد کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
-
دەم پارتی ناو و لۆگۆی پارتەکەی دەگۆڕێت
هاوکات لەگەڵ بەرەوپێشچوونی خێرای پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا، دەم پارتی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە پارتەکەیدا دەکات، ناوی پارتەکە دەبێت بە "کۆماری دیموکراسی" و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پارتەکە دەگۆڕێن.
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی:
تورکیا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ پڕۆسەی ئاشتی هەڵنەگرتووە
هاوسەرۆکی دەم پارتی، لەبارەی پرۆسەی ئاشتی رایگەیاند،:"لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا هێشتا هیچ هەنگاوێکی کردەییمان لەم دەسەڵاتەوە نەبینیوە".
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی:
ئۆجهلان سووریای له شهڕێکی خوێناویی ناوخۆیی ڕزگار کرد
هاوسهرۆکی دهم پارتی له پهیامێکدا رایدهگهیهنێت، ڕێکارهکانی عهبدوڵا ئۆجهلان س,وریای له شهڕێکی خوێناویی ناوخۆیی نێوان کورد و عهرهب ڕزگارکرد.
-
کۆمیسیۆنی ئاشتی ڕاپۆرتێکی پێشکێشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرد
پارتە بەشداربووەکانی نێو کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی دوای گوێگرتن لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، دەستیان بە پێشکێش کردنی ڕاپۆرتی خۆیان کردووە کە تێیدا پێشنیاز و هەڵسەنگاندنی خۆیان لەبارەی پرۆسەکەوە خستووەتەڕوو.
-
نێچیرڤان بارزانی:
توندوتیژی جگه له وێرانکاری هیچ ئهنجامێکی دیکهی بۆ گهلان نهبووه
سهرۆکی ههرێمی کوردستان له وتارهکهیدا لهلایهن نوێنهرهکهیهوه له ئیستەنبووڵ خوێندرایهوه رایدهگهیهنێت، ههموو پشتگیرییهکمان بۆ سهرخستنی ئاشتی دووپات دهکهینهوه.
-
مەسعوود بارزانی بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی:
پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەم کە خزمەت بە پڕۆسەی ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلانی دەڤەرەکەمان بکات
مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا بۆ کۆنفڕانسی دەم پارتی ڕایگەیاند، هیوادارم ئەنجام و راسپاردەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی خزمەت بە پڕۆسەی ئاشتی، چارەسەری کێشە و پێویستییەکانی سەردەمی قۆناغی نوێ بکات.
-
پێویستە پەرلەمانی تورکیا بەزووترین کات ناوی PKK لە لیستی تیرۆر بسڕێتەوە
پەرلەمانتاری ئەرزرۆمی دەم پارتی ڕایگەیاند، ئێستا لە قۆناغی دووەمی پڕۆسەکەدان و پێویستە هەنگاوی ڕوون بنرێن و هەموارکردنەوەی یاسایی ئەنجام بدرێت.
-
گولستان کڵچ کۆچیغیت:
پێویستە دژایەتیکردنی دەسەڵات نەبێتە دژایەتیی پرۆسەی ئاشتی
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی رایگەیاند، قۆناخی یەکەمی پرۆسەی چارەسەری تەواو بووە و ئێستا چوونەتە قۆناخی دووەم، ئەویش هەموارکردنەوەی یاساییە.
-
بڕیاری پەرلەمان بۆ سەردانی ئۆجەلان، گوزارشتە لە ئیرادەی توركیا بۆ ئاشتی
دوای ئەوەی پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دا شاندێکی بنێرێتە دوورگەی ئیمراڵی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، دەم پارتی ڕایگەیاند: "سەردانی ئۆجەلان، گوزارشتە لە پێگەیشتی دیموكراسی و ئیرادەی توركیا بۆ ئاشتی، ئەو كارە مژدەی سەردەمێکی نوێ دەبێت لە تورکیا".
-
پەرلەمانتارێکی تورکیا:
قسەكەی ئەردۆغان پەیامێک بوو بۆ دادگای ئەنقەرە بۆ ئازاد کردنی دەمیرتاش
جەنگیز چاندار دەڵێت لەچەند كاتژمێری داهاتوودا یان چەند ڕۆژی داهاتوودا دەمیرتاش ئازاد دەكرێت، قسەكە ئەردۆغان پەیامێک بوو بۆ دادگای ئەنقەرە بۆ جێبەجێ كردنی بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا.