بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى هه‌ڵبژاردنى به سه‌رۆكى ئه‌مریكا، سه‌رۆكى وڵاتان په‌یوه‌ندیی به دۆناڵد تره‌مپه‌وه ده‌كه‌ن و باسى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان خۆیان و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، به‌ڵام میدیاکان ئاشکرای دەکەن له‌یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیدا ئه‌ردۆغان داوای له تره‌مپ کردووە: "ئه‌مریكا هه‌موو هاوكارییه‌كانى بۆ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (YPG) ڕابگرێت و چیتر هاوكاری و دۆستایه‌تى ئه‌و هێزه نه‌كات".
ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت لە ڕاپۆرتێکدا باسى لهوهكردوه، ئەردۆغان لەڕێگه‌ى تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنەوەى لە ترەمپ کردوە و لە قسەکانیاندا داوای لێکردوە هەموو ئەو هاوکارییانە ڕابگرێت کە ئەمریکا تائێستا داویەتى بەیەکینەکانى پاراستنى گەل.
وتووشیه‌تى: "یه‌په‌گه گەورەترین باڵی سەربازیی نێو هەسەدەیه، تورکیاش چاوپۆشى لە دابین کردنى ئەمنیەتى سنوورەکانى ناکات له‌مه‌ودوا".
ئەردۆغان ئه‌وه‌شى وتووه: "سوورین لەسەر کۆتاییهێنان بە مەترسییەکانى سەر وڵاتەکەمان و دەبێت 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لەسەر سنوور بکرێتە پشتێنەیەکی ئەمنى تاوەکوو مەترسی PKK لەسەر وڵاتەکەمان کەم بکرێتەوە".
Your Comment