خەیانەت
-
میدیاکان ئاشکرای دەکەن:
پەلەی ئەردۆغان بۆ مامەڵە کردنی دووبارە لەگەڵ ترەمپ لەسەر کوردەکانی سووریا
ژمارەیەک لە میدیا جیهانییەکان ئاشکرای دەکەن: پەلە کردن و بێتاقەتیی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پیرۆزبایی لە ترەمپ بەبۆنەی سەرکەوتنیەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئەوەیە کە جارێکی تر لەسەر کوردەکانی سووریا مامەڵە لەگەڵ سەرۆکی تازە هەڵبژارێردراوی ئەمریکا بکات.
-
ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی تایبەت بۆ کوردپرێس:
بە دڵنیایەوە ڕیفراندۆمی ۲۰۱۷ هۆکارێکی نەرێنیی نەبووە
ئاسۆ حاجی ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند ڕیفراندۆمی ۲۰۱۷ نەک هەر پاشهاتی ڕووخێنەری بۆ هەرێمی کوردستان نەبوو بەڵکوو یەکێک لە گرینگترین ڕۆژەکان لە مێژووی گەلی کوردستان ڕوژی ۲۵ی ۹ی ساڵی ۲۰۱۷یە کاتێک ئیرادەی خەڵکی کوردستان بەسەر ئیرادەی دوژمن و داگیرکەراندا سەرکەوت.
-
ئەندامێکی پارتی:
یەکێتی بە نیاز بوو خیانەتێکی تر لە کەرکووک بکات، بەڵام بۆی نەچووە سەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی ئهنجومهنی سهرکردایهتیی کهرکووک-گهرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، یەکێتی بەنیاز بوو خیانەتێکی تر لە خەڵکی کەرکووک بکات و شارەکە تەسلیمی شۆڤێنییەکان بکاتەوە بەڵام بۆی نەچووە سەر.
-
میدیا ڕۆژاواییەکان:
گەڕانەوەی ترەمپ چ مەترسییەک لەسەر کوردەکانی سووریا دروست دەکات؟
بەشی جیهان- دوو گۆڤاری یونانی و ئەمریکی هۆشدارییان داوە سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی ۲۰۲۴دا دەتوانێت بەواتای هاوڕایی لەگەڵ ئەردۆغان بێت بۆ پەلاماردانێکی دیکەی کوردەکان.
-
پەرلەمانتارێکی پارتی:
یەکێتی لە دابینکردنی بوودجەدا، جگە لە خیانەت و دزی و درۆ هیچی تر ناکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی کە خۆی بە حزبێکی کوردستانی دەزانێ، نەک هەر حزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی نییە، بەڵکوو تا پێی کراوە زیان لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەدات.