ئەردۆغان
-
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی:
کورد ۴۰ ساڵە بۆ ئاشتی و دیموکراسی تێدەکۆشێت
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگهیاند، بانگەواز لە حكوومهتی ئەنقەرە دەکەن كه ئامادەن بۆ "ئاشتییەکی شەرەفمەندانە"، بۆ چارەسەر لەسەر بنەمای دیموکراتیک ئامادەن.
-
میدیاکان ئاشکرای دەکەن:
پەلەی ئەردۆغان بۆ مامەڵە کردنی دووبارە لەگەڵ ترەمپ لەسەر کوردەکانی سووریا
ژمارەیەک لە میدیا جیهانییەکان ئاشکرای دەکەن: پەلە کردن و بێتاقەتیی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پیرۆزبایی لە ترەمپ بەبۆنەی سەرکەوتنیەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئەوەیە کە جارێکی تر لەسەر کوردەکانی سووریا مامەڵە لەگەڵ سەرۆکی تازە هەڵبژارێردراوی ئەمریکا بکات.
-
ئەردۆغان و سوودانی جەخت لە سەرخستنی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان دەکەنەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆ بووەوە و لەبارەی ئەو بابەتانە قسەیان کرد کە جێگەی بایەخی هەردوولان.
-
ئەردۆغان: ئەم کۆمارە چەندە هی تورکە هێندەش هی کوردە
سەرۆک کۆاری تورکیا لە پەیامێکدا بۆ کوردەکانی وڵاتەکەی دەڵێت ئەو دەستە بگرن کە بە ڕاستگۆیی بۆتان درێژکراوە و وەرن بەیەکەوە سەدەی تورکیا بونیاد بنێین.
-
ئەردۆغان:
هیچ هەڕەشەیەک لەلایەن PKKەوە قبووڵکراو نییە/ PKK لە سەرچاوەکانیەوە لەناو دەبەین
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای سەرکۆنە کردنی هێرشە چەکدارییەکەی ئەمدواییەی HPG بۆسەر دامەزراوەی TUSAŞی تورکیا جەختی کردەوە کە هیچ پەیامێک لەلایەن PKK و لایەنگرانییەوە بۆ تورکیا قبووڵکراو نییە و وڵاتەکەی مکووڕە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەسەرچاوەکانییەوە.
-
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان:
هێرشبەرەکانی سەر ئەنقەرە لە سووریاوە هاتبوونە تورکیا
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، هێرشبەرانی سەر دامەزراوەی ئاسمانیی ئەنقەرە لە کوردستانی سووریاوە چوونەتە ناو تورکیا.
-
نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گهیشته توركیا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە توركیا و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ ببێتەوە.
-
سەرکردەیەکی PKK:
پڕۆسەی دانوستانی ئاشتی لە نێوان کورد و حکوومەتی تورکیا بوونی نییە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لهبارهی دهستپێکردنهوهی پڕۆسهی ئاشتی له تورکیا، رایگهیاند، شتێکی وەها بوونی نییە و نابێت کەس خەون و خەیاڵێکی وابکات.
-
ئەردۆغان: ئەنجامی وەهمی "خاکی بەڵێندراو" شکستێکی گەورەیە
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە دانیشتنی فراکسیۆنی AKP لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند بە ڕوون و ئاشکرا دەیڵێم کە ئەنجامی وەهمی «خاکی بەڵێندراو»ی ئیسرائیل نائومێدی و شکستی گەورە دەبێت.
-
نوێنەری دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا:
ئەوەی کێشەی کوردی لە تورکیا چارەسەر نەکات خۆی هەڵدەوەشێتەوە
نوێنەری دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا رایگهیاند، بە گشتی سیاسەتی حکوومەتی ئهنقهره قەدەغەکردنی زمانی کوردییە، حکوومەت بەردەوامە لە بڵاو کردنەوەی توندوتیژی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.
-
لێپرسراوی مەڵبەندی ۲ی یەکێتی لە کەرکووک تایبەت بۆ کوردپرێس:
سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر، کاریگەریی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان لە کەرکووک هەبوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕەوەند مەلا مەحموود لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا باسی لە دوایین دۆخی دانوستانەکان لەسەر پۆستەکانی پارێزگاری کەرکووک و پێوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی دیموکرات کرد و وتی: ئێمە لەگەڵ پارتیدا کێشەمان هەیە چوونکە بیرکردنەوەمان جیاوازە ئەوان لەگەڵ عەرەبە سوننەکان و لەگەڵ تورکمانەکان و لەگەڵ تورکیا پێوەندییەکی بەهێزیان هەیە و هاتنی ئەردۆغان بۆ هەولێر و بەغدا تەئسیری لەسەر شاری کەرکووک هەبوو.
-
بزووتنەوەی گۆڕان:
سزا و زیندانی و شەڕ و ئۆپەراسیۆن کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر ناکات
بەشی تورکیا- وتەبێژی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت کێشەی کورد لە تورکیا کێشەیەکی سیاسییە و پێویستی بە چارەسەرە، لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن و دانپێدانان بە مافە ڕەواکانیان.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش:
سیاسەتڤانە بازرگانەکان پێیان باشە لە زیندان بمێنمەوە
بەشی تورکیا- سەلاحەدین دەمیرتاش لەبارەی سزاکانی دادگای ئەنقەرە رایگەیاند لە زیندانەوە سەیری پرۆسەی دادگەییکردنەکەمان دەکرد و دەشڵێت سیاسەتڤانە بازرگانەکان پێیان باشە لە زیندان بمێنمەوە.
-
پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان درایەوە بە دەم پارتی
بەشی تورکیا- دەم پارتی رایگەیاند، پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان بۆ عەبدوڵا زێدانی بەربژێری سەرکەتوی شارەکە گەرێنرایەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان جەخت لە هاریکاری هەمەلایەنە دەکەنەوە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له میانی بهشداریکردنیان له کۆڕبهندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان لهگهڵ ڕهجهب تهییب ئهردۆغان سهرکۆماری تورکیا، کۆبوهوه.
-
نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان جەخت لە هاریکاری هەمەلایەنە دەکەنەوە
بەشی تورکیا- هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا، جەخت لە هاریکاری هەمەلایەنە دەکەنەوە و هەردو لایەنیش کۆک بوون لەسەر پەرەپێدانی بوارەکانی بازرگانی و ئابووری.
-
نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهمڕۆ ههينى نێچيرڤان بارزانى، سهرۆکى ههرێمى کوردستان بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا سەردانی تورکیا دەکات.
-
ئەردۆغان:
پێویستە هاوکارییەکانی یەکێتی بۆ PKK کۆتایی پێبهێندرێت
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردە بەردەنگ و ڕایگەیاند ئەگەر کۆتایی بە پشتیانی کردن لە PKK-YPG نەهێنن تورکیا درێژە بە سزاکانی سەر سلێمانی دەدات.
-
KCK: ئیدارەی ئەردۆغان لە هۆکارەکانی هێرشەکەی سەر کرمان بوو!
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە هێرشە خۆکوژیەکەی شاری کرمانی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، ئیدارەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وایکرد کە داعش هێرشەکەی کرمان ئەنجام بدات.
-
میدیا ڕۆژاواییەکان:
گەڕانەوەی ترەمپ چ مەترسییەک لەسەر کوردەکانی سووریا دروست دەکات؟
بەشی جیهان- دوو گۆڤاری یونانی و ئەمریکی هۆشدارییان داوە سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی ۲۰۲۴دا دەتوانێت بەواتای هاوڕایی لەگەڵ ئەردۆغان بێت بۆ پەلاماردانێکی دیکەی کوردەکان.
-
جۆ بایدن:
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا زیان بە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەگەیێنێت
بەشی جیهان- سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچەکانی کوردستانی سووریا بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها ئاسایشی ئەمریکا ناو برد.
-
بەشار ئەسەد جارێکی تر جەختی لەسەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا کردەوە
بەشی سووریا- سەرۆکی سووریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، مەرجی دانوستان کردن لەگەڵ تورکیا کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیە کەماوەی١٢ساڵە لەخاکی سووریان.
-
پرۆفیسۆر ئسکات لۆکاس:
تورکیا بەمەبەستی کونترۆڵ کردنی کوردەکانی سووریا هاوپەیمانێتی پێکدێنێت
بەشی جیهان- مامۆستایەک لە زانکۆی دووبلین بڕوای وایە دەسپێشخەریی تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق تەنها بە ئامانجی هاوڕێ کردنی حکوومەتی سووریا و ڕەنگە ڕووسیاش بێت بۆ زەبرلێدان لە ئیدراەی خۆبەڕێوەبەری کوردی.
-
نرخی سووتەمەنی لە تورکیا ۲۱ لەسەد بەرز بووەوە
بەشی تورکیا- نرخی سووتەمەنییەکان لە تورکیا دووبارە بەرزبووەوە و نرخی یەک لیتر بەنزین گەیشتە یەک دۆلار و ۵۰ سەنت.
-
ئەردۆغان مەرجەکەی بەشار ئەسەدی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان ڕەت کردەوە
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەتیکردەوە هێزەکانی تورکیا لە باکووری سووریا بکشێنێتەوە ئەوەش ئەو مەرجە بوو کە ئەسەد بۆ ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا دیاریی کردبوو.
-
ئەردۆغان:
کێشەی ناوخۆیی ڕێگری لە هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەکات
بەشی تورکیا- سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند هەر کاتێک حکوومەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان بگەنە رێککەوتن دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
-
ئەردۆغان پرۆتۆکۆلەکانی ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ئاراستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات
بەشی جیهان- ئەنقەرە پرۆتۆکۆلەکانی ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ئاراستەی پەرلەمان دەکات، ستۆکهۆڵمیش پاڵپشتی هەوڵەکان دەکات بۆ زیندووکردنەوەی پرۆسەی ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا.
-
سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕهجهب تهییب ئهردۆغان پەیوەندی تەلەفۆنی بە نێچیرڤان بارزانییەوە کرد و پیرۆزبایی جەژنیان لە یەکدی کرد.
-
بانکی ناوەندیی تورکیا ڕێژەی سووی بەرز کردەوە
بەشی تورکیا- بانکی ناوەندیی تورکیا بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی رێژەی سووی بانکی لە ۸.۵%ەوە بۆ ۱۵.
-
مەسروور بارزانی: لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆ بووەوە.