گەڕانەوەی ترەمپ چ مەترسییەک لەسەر کوردەکانی سووریا دروست دەکات؟

بەشی جیهان- دوو گۆڤاری یونانی و ئەمریکی هۆشدارییان داوە سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی ۲۰۲۴دا دەتوانێت بەواتای هاوڕایی لەگەڵ ئەردۆغان بێت بۆ پەلاماردانێکی دیکەی کوردەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زۆرینەی بەرپرسانی کوردی سووریا و تەنانەت ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک‌کۆماری پێشووی ویلایەتە‌یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هۆکاری ڕووخانی بەشێک لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا لە ئۆپەراسیۆنی زەوینیی ساڵی ۲۰۱۹ی تورکیا دەزانن. بەڵگەی ئەم وتانەش کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکایە لەو ناوچانەدا لە هێرشەکەی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹ی تورکیا و هەروەها ناچار کردنی هێزە کوردییەکان بوو بە ڕووخاندنی سەنگەر و بارەگاکانیان لە ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی پێش دەستپێکی هێرشی تورکیا، لەلایەن ئەمرکیاوە.

سەرەڕای ئەوەی کە بەشداریی کردنی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ۲۰۲۴ی ئەمریکا هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە بەڵام ئاستی جەماوەریی ناوبراو بەرمبەر بە بایدەن سەرۆکی ئێستای ئیدارەی ئەمریکا لێکدانەوەکانی لەبارەی پاشهاتەکانی سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکان بەتایبەت کاریگەریی ئەو سەرکەوتنە لەسەر دۆخی کوردەکانی سووریا، زیاتر بۆ لایخۆی ڕاکێشاوە.

گۆڤاری فەرمیی یۆنانیی "ئیکاسیمرینی" و  ڕۆژنامەی ئەمریکیی "یوو ئێس ئەی توودەی" لە چەند یادداشتێکدا پاشهاتەکانی سەرکەوتنی ترمپیان لە هەڵبژاردنی ۲۰۲۴ی ئەمریکا لێکداوەتەوە.

ئەم دوو گۆڤارە ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە ئاوڕدانەوە لە هاوڕابوونی ترمپ و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی هەندێک پرس و بابەتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە کوردەکانی سووریا جارێکی دیکە بکەونە ژێر مەترسییەوە.

گۆڤارە یۆنانییەکە باس لەمە دەکات کە کاتی خۆی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان داوای لە دۆناڵد ترەمپ کرد چیدی پشتگیری لە کوردەکانی سووریا نەکات و ئەنجامەکەشی هێرشی زەمینییەکەی تورکیا بوو بۆسەر کوردستانی سووریا. ئەوەش لە کاتێکدا بوو کە کوردانی سووریا سەرەکی‌ترین هاوپەیمانی ئەمریکا بوون لە شەڕی دژبە داعشدا.

لە وتارەکەی ئەمڕۆی گۆڤاری نیووز پرێسی سەربە دەزگای میدیایی "یوو ئێس ئەی توودەی" ئەمریکیشدا نووسراوە : "تەنها تەلەفۆنێکی ئەردۆغان بۆ ترەمپ بوو بەهۆی ڕاگرتنی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ کوردەکانی سووریا".

News Code 222824

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha