بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ههڵبژاردنی سهرۆكی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا، دۆناڵد ترهمپ توانی بە بەدەستهێنانی ۷۰ ملیۆن و ۹۲۷ هەزار دەنگ ۲۷۹ خاڵ كۆ بكاتەوە و سەركەوتن بەدەستبهێنت و ببێتە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
لەبەرامبەردا كامالا هاریس ركابەرەكەی ترەمپ لە دیموكراتەكان تەنها ۶۶ ملیۆن و ۲۱ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و بەوەش ۲۲۴ خاڵی كۆ كردەوە و شكستی هێنا لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا دا.
ئەوە لەكاتێكدایە كۆمارییەكان تەنها لە هەڵبژاردنی سەرۆكی وڵاتەكەدا براوە نەبوون، بەڵكوو زۆرینەی ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەرانیان بەدەست هێنا، هاوكات هەڵبژاردنی ویلایەتەكانیشدا بەهەمانشێوەی لەپێش دیموكراتەكانەوەن.
ترەمپ پاش سەرکەوتنی لە ئاپۆڕەی لایەنگرانیدا ئامادەبوو و ڕایگەیاند:
- هەموو شتێک ڕاست دەکەینەوە چاکسازی دەست پێدەکەین، سنوورەکانمان دروست دەکەین.
- ئەمە سەرکەوتنێکی سیاسیی گەورە و کەموێنەیە.
- سوپاسی گەلانی ئەمریکا دەکەم کە منیان وەکوو سەرۆک کۆماری خۆیان هەڵبژارد.
- من بۆ ئێوە دەجەنگم و ئارم ناگرم تا ئەو کاتەی دەگەنە ئارامی و ئاسایش.
- ئەم سەرکەوتنە دەبێت دەستپێکی سەردەمی زێڕینی ئەمریکا.
Your Comment