نێچیرڤان و مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەكەن

هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت لە دوو پەیامی جیاوازدا پیرۆزبای لە دۆناڵد ترمپ كاندیدی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكیایەتی ئەمریكا دەكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو و جەی دی ڤانسی جێگری دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیانەوە لە هەڵبژاردن".

ئاماژەی بەوەش كرد، "چاوم لە کارکردنی پێکەوەییە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی و قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەمریکا".

لای خۆیەوە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم  لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە: "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی قووڵکردنەوەی هاوبەشیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، و پێکەوە کارکردن بۆ پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەکەم".

News Code 224336

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha