بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە: "بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئەنجام داوە و تێیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک و گەلی ئەمریکا کردووە".
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر بەرەوپێشبردنی ستراتیژی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، پتەو کردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بە شێوەیەک کە لایەنی ئەمنی تێپەڕێنێت، لەڕێگەی هاوکاری نزیک لە بوارەکانی ئابووری و دارایی و وزە و تەکنەلۆژیاـەوە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: سوودانی ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، ئاگاداری قسە و بەڵێنەکانی سەرۆک ترهمپ بوە، کە بریتی بوو لە پابەندبوونی بە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەکە، هەروەها هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر هەماهەنگی کردن بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە.
لە لای خۆیەوە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا خواستی خۆی دەربڕی، بۆ کارکردنی ئەرێنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەنجامدانی دیدارێک لە ئایندەیەکی نزیکدا، بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کارکردن لەسەر دۆسیە هاوبەشەکان.
Your Comment