واشنتۆن
-
چوار بەرپرسی کورد یاوهرى زهیدین بۆ ئهمریكا
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەسەرۆکایەتی وهفدێكى باڵا کە پێنج وەزیر، لەخۆدەگرێت، بەرەو واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێکەوت، بهگوێرهى زانیارییهكان، ۲۷ كهس لهوهزیر و پهرلهمانتار یاوهرى زهیدین بۆ ئهمریكا، لهو ژمارهیهش چوار كوردى تێدایه.
-
دوو جەمسەریی هێز لە هەرێمی کوردستان؛ بەرژەوەندییەکی هاوبەش بۆ واشنتۆن، ئەنقەرە و بەغدا
پشکنین و شیکارییەکانی ماڵپەڕی "نەشناڵ کۆنتێکست" ئاماژە بەوە دەکەن کە بە پێچەوانەی بۆچوونە باوەکانەوە، ئەمریکا، تورکیا و تەنانەت بەغداش، لە بەردەوامیی بوونی دوو چەقی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان ناڕازی نین. لە ڕوانگەی ئەم لایەنە کاریگەرانەوە، ململانێی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕێگرە لەوەی هیچ کامیان ببێتە تاکە بڕیاردەر و یاریزانی سەرەکی لە دۆسیەکانی وەک: پەیوەندی لەگەڵ تورکیا، ڕێڕەوە بازرگانییەکان، پرسه ئەمنییەکان و کەرتی وزەدا؛ ئەم هاوسەنگییەش وای کردووە کە هێزی گفتوگۆ و مانۆڕی هێزە دەرەکییەکان پارێزراو بێت.
-
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
فیدان و عێراقچی دوایین دۆخی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتنیان تاوتوێ کرد
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی دانوستاندنەکانی نێوان تاران و واشنتنیان تاوتوێکرد.
-
پاکستان:
بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی ئێران و ئەمریکا لە ئیسلامئاباد کۆ دەبنەوە
سەرۆکوەزیرانی پاکستان رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، ئیسلامئاباد کۆتایی ئەم هەفتەیە میوانداریی شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران دەکات، ئەوەش دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
-
خانمێکی کورد وەکوو ئەندامی ئەنجومەنی بێڵڤیوی واشنتن هەڵبژێردرا
نارین بڕیار، کە کچێکی بە کوردی لە دایکبووی ئەمریکایە، توانیوویەتی سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرەکەیدا لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانیی شاری بێڵڤیو بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی ئەو شارە.
-
ئەمریکا ناوی ئەحمەد شهرعی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا
ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ئەحمەد شهرع، سەرۆکی سوریای هەڵگرت، ئەوەش ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كه هەنگاوێکی هاوشێوەی ناوە، پێش کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی شهرع لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ.
-
حکوومەتی عێراق بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی گەنجینەی ئەمریکا دەکات سەبارەت بەسەپاندنی سزاکان
حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند ئەو کارە تاکلایەنەی خەزێنەی ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر کۆمپانیای موهەندیسی گشتی پێشینەیەکی نەرێنیە لەمامەڵەی وڵاتانی هاوپەیمان.