پەلەی ئەردۆغان بۆ مامەڵە کردنی دووبارە لەگەڵ ترەمپ لەسەر کوردەکانی سووریا

ژمارەیەک لە میدیا جیهانییەکان ئاشکرای دەکەن: پەلە کردن و بێ‌تاقەتیی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پیرۆزبایی لە ترەمپ بەبۆنەی سەرکەوتنیەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئەوەیە کە جارێکی تر لەسەر کوردەکانی سووریا مامەڵە لەگەڵ سەرۆکی تازە هەڵبژارێردراوی ئەمریکا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى هه‌ڵبژاردنى به ‌سه‌رۆكى ئه‌مریكا، سه‌رۆكى وڵاتان په‌یوه‌ندیی به ‌دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌ ده‌كه‌ن ‌و باسى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان خۆیان‌ و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، به‌ڵام میدیاکان ئاشکرای دەکەن له‌یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیدا ئه‌ردۆغان داوای له ‌تره‌مپ کردووە: "ئه‌مریكا هه‌موو هاوكارییه‌كانى بۆ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (YPG) ڕابگرێت ‌و چیتر هاوكاری و دۆستایه‌تى ئه‌و هێزه‌ نه‌كات".

ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت لە ڕاپۆرتێکدا باسى له‌وه‌كردوه‌، ئەردۆغان لەڕێگه‌ى تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنەوەى لە ترەمپ کردوە و لە قسەکانیاندا داوای لێکردوە هەموو ئەو هاوکارییانە ڕابگرێت کە ئەمریکا تائێستا داویەتى بەیەکینەکانى پاراستنى گەل.

وتووشیه‌تى: "یه‌په‌گه‌ گەورەترین باڵی سەربازیی نێو هەسەدەیه‌، تورکیاش چاوپۆشى لە دابین کردنى ئەمنیەتى سنوورەکانى ناکات له‌مه‌ودوا".

ئەردۆغان ئه‌وه‌شى وتووه‌: "سوورین لەسەر کۆتاییهێنان بە مەترسییەکانى سەر وڵاتەکەمان ‌و دەبێت 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لەسەر سنوور بکرێتە پشتێنەیەکی ئەمنى تاوەکوو مەترسی PKK لەسەر وڵاتەکەمان کەم بکرێتەوە".

News Code 224352

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha