سەلاحەدین بەهائەدین
-
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی:
ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورە و وێرانكەر هەنگاو دەنێت
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، رایگه‌یاند، سەرەڕایی ئاگاداركردنەوەكانیش بەداخەوە هێزەكانی دەسەڵات مەترسی قۆناغەكە لەبەرچاو ناگرن له‌كاتێكدا لەئێستادا كە ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورە و وێرانكەر و چارەنووس نادیار هەنگاو دەنێت.
-
نەوەی نوێ کۆبوونەوەی پارتەکانی هەرێمی بایکۆت کرد
جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە بایکۆتی کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی پارتەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، کە بە پێشنیاری سەلاحەدین بەهادین و بە ئامادەبوونی سەرکردەی پارتەکان ساز دەکرێت.
-
یەکگرتوو و کۆمەڵ جەخت لە تۆکمە کردنی پەیوەندیی نێوانیان دەکەنەوە
سەلاحەدین بەهائەدین، ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو و عه‌لی باپیر، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان جەختیان کردەوە لە تۆکمە کردنی پەیوەندی دووقۆڵی نێوانیان.
-
ئەمینداری گشتیی هەکگرتووی ئیسلامی:
بایکۆتی هەڵبژاردن بیرۆکه‌یه‌کی خراپه
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت: بایکۆت بیرۆکه‌یه‌کی خراپه و چاره‌سه‌ر نیه و پێویسته هاوڵاتیان بچنه ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان و سزای گه‌نده‌ڵکاران بده‌ن.
-
سەلاحەدین به‌هائه‌دین:
بایکۆتی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌خلاقی و دینی و سیاسیه
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به دانیشتن و بایکۆت کردنی ده‌نگدان چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکرێت و بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌خلاقی و دینی و سیاسیه.
-
سەلاحەدین بەهائەدین:
لە هەرێمی کوردستان یاسا سەروەر نیە
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان یاسا سەروەر نیە و عەنتەریەت کاری خۆی دەکات، پرۆژەکان بەپێی پلان ئەنجام نادرێن، ناڕێکیەکی زۆر لە جێبەجێکردنیدا دەبینرێت.
-
سەلاحەدین بەهائەدین:
ئەوانەی ناتوانن یەک مووچە بدەن باس لە سەربەخۆیی دەکەن!
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە توندی هێرش دەکاتە سەر یەکێتی و پارتی و دەڵێت: دوای ٣٣ ساڵ حکومڕانی ئەوان مووچەیان پێ‌نادرێت ئیتر داوای چی لە بەغدا دەکەن؟
-
ئەمینداری یەکگرتوو:
نوێنەرانی پارتی و یەکێتی لە بەغدا کاریان بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆیان کردووە
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی رایگەیاند، یەکێتی و پارتی بەو هەموو پۆستە باڵایانەوە کە لە بەغداد هەیان بووە، نەیان توانیوە کێشە و گرفتە سەرەکیەکانی میللەتەکەمان چارەسەر بکەن و هەر کەسێکیان ناردوەتە بەغداد وەک میوان بووە و کاری بۆ پڕکردنی گیرفانی و بەرژەوەندی حزبی کردووە.
-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:
لە عێراق و هەرێم یاسایەکی دروست بۆ چۆنێتیی پەیوەندی و مامەڵەی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات نییە
سەلاحەدین بەهائەدین ڕایدەگەیێنێت لە عێراق و هەرێمی کوردستان یاسایەکی دروست بۆ چۆنێتیی پەیوەندی و مامەڵەی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات نییە.