بەرپرسێکی پارتی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت ئەو گۆڕانکارییە سیاسیانەی کە لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتونەتە ئاراوە، واقعێکی سیاسی نوێیان دروستکردووە.
بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی کرد بە ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان و ڕاشیگەیاند بەغدا پابەندی بەڵێنەکانی هەمبەربە هەرێمی کوردستان نەبووە، لەوان لە پرسی مووچە فەرمانبەراندا.