بەپێی هەواڵی کورپرێس، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى پێشووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: "به‌پێی لێکتێگه‌یشتنێک که له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مریکادا واژۆ کراوه وابڕیاردراوه که ده‌بێت تا ساڵی ۲۰۲۶ هیچ هێزێکی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه نه‌بێت".
ناوبراو باسى له‌وه‌ش کرد: "نابێت هێزه‌کان ته‌نها به‌ژماره یه‌کبخرێن و دواتر به فیکه‌یه‌ک جیاببنه‌وه بۆ دوو سه‌نگه‌ری جیاواز وه‌کوو ئه‌وه‌ی له کۆتایی ساڵی ۲۰۱۷ روویدا".
جەبار یاوەر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە: "ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه دابه‌شنه‌بووه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا به‌ڵکوو پۆلیس، ئاسایش، دژه‌تیرۆر و هه‌رچی هێزی چه‌کدار هه‌یه له‌م هه‌رێمه‌دا دابه‌شبووه به‌سه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا (پارتی و یه‌کێتی)".
ئه‌میندارى پێشووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه وتیشی: "له دێگه‌ڵه تا سه‌ره‌وه هیچ ئاسایشێکی هه‌یه پارتی نه‌بێت؟ له دێگه‌ڵه‌ش تا ئه‌ملاش هیچ ئاسایشێک هه‌یه یه‌کێتی نه‌بێت؟ بۆیه دابه‌شبوونه‌که ته‌نها پێشمه‌رگه نییه، به‌ڵکوو هه‌موو هێزه چه‌کداره‌کانه و هۆکاری سه‌ره‌کیه‌که‌ش بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و حزبه سیاسیانه‌یه که هێزیان هه‌یه".
Your Comment