بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پات ڕایان، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران (ئەندامی لیژنەی دابینکردنی بوودجە و هاوکاریی لۆجستی بۆ هێزی پێشمەرگە) ڕایگەیاند، فاکتەری بەهێزی یەکخستنەوەی پێشمەرگە هاوکارییەکانی ئەمریکا و هەوپەیمانی نێودەوڵەتییە و هیوادارین بەردەوامییان هەبێت، ئامانجی ئێمە لە سامانە سروشتییەکان بەکارهێنانیەتی بۆ دروستکردنی داهاتوییەکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر.
لە کۆبوونەوەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی فاکتەرێکی بەهێزی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و پڕچەککردنێتی، بۆیە هیوادارن پشتیوانییەکان بەردەوامییان هەبێت.
تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، مامەڵەی تەندروست و نیشتمانییانە لەگەڵ کەرتێکی گرنگی وەک وزە، ئامانجی ئەوانە و هەوڵی بۆ دەدەن، دەیانەوێت ئەو سامانە نیشتمانییە لەخزمەت داهاتویەکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتردا بێت و ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.
بەشی جیهان- بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای لە کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی کرد هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە درێژەی پێبدرێت.
News Code 223503
Your Comment