پێشمەرگە
-
مافناسی کورد:
پێشمەرگە دەبێت ببێتە هێزێکی یەکگرتوو و ناحزبی لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەدا
لەتیف شێخ مستەفا، مافناسی کوردی عێراقی، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هێشتا دەستووری عێراق پێشمەرگەی وەک هێزێکی بەرگری نەناسیوە و داوای یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەی دەکات لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا و هەروەها داوا دەکات پێکهاتە چەکدارەکانی سەر بە حزبەکان کۆتایی پێبهێندرێت.
-
وەزارەتی پێشمەرگە داوای رێککەوتنێکی نوێ لە هاوپەیمانان دەکات
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە "قۆناخەکانی کۆتایی"دایە و جەخت دەکاتەوە لەگەڵ کۆتاییهاتنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا لە مانگی ۹، پێویستیان بە رێککەوتنێکی نوێ دەبێت بۆ بەردەوامبوونی هاوکاری و راهێنانەکان".
-
کۆتایی دە ساڵ هەوڵی بێ ئاکامی ڕۆژئاوا بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە
ئەو بەرنامەیەی کە لە سەردەمی شەڕی داعشەوە دەستی پێکرد و ئامانجەکەی دروستکردنی هێزێکی پیشەگەر و ناپارتیزان (ناحزبی) بوو، ئێستا بەهۆی بڕینی هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا و بەردەوامیی ناکۆکییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لە لێواری شکستی تەواوەتی دایە.
-
سڕینەوەی پێشمەرگە لە بوودجەی ئەمریکا و تەرخانکردنی ١٣٠ ملیۆن دۆلار بۆ سووریا و کوردەکان
بەگوێرەی خشتەکانی بوودجەی بەرگریی ساڵی ٢٠٢٧ی ئەمریکا، ئەو وڵاتە بۆ ساڵی داهاتوو هیچ پشکێکی بۆ هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دانەناوە، بەڵام بەردەوام دەبێت لە هاوکارییە بەرگرییەکانی بۆ هێزە کوردییەکانی سووریا.
-
نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق کۆ بوونەوە؛
بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان هێشتا پشتگیریی هاوپهیمانانمان پێویستە
سهرۆکی ههرێمی کوردستان، پێشوازیی عهبدولئهمير ڕهشيد يارهڵڵا سوپاسالاری عێراق و شاندێکی یاوهری کرد که له ژمارهیهک له پلهدارانی باڵای سهربازی و ئهمنیی عێراق پێکهاتبوو.
-
لە ئارمانجی شاخەوە تا میلیشیای بنەماڵە؛
گۆڕینی ڕوئیای پێشمەرگایەتی بۆ سەرەڕۆیی بنەماڵە/ محەمەد هادیفەر
دەستگیر کردنی لاهوور تاڵەبانی لە ڕووداوەکەی لالەزاردا تەنها پێشهاتێکی ئەمنی یان یاسایی نەبوو؛ بەڵکوو نیشانەیەکی ئاشکرایە لەو ڕێگا پڕ هەوراز و نشیوە کە سیاسەتی هەرێمی کوردستان لە سێ دەیەی ڕدابردوودا بڕیویە. لە ڕۆژگارێکەوە کە پێشمەرگە لە شاخدا بە ئامانجی گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی شەڕی دەکرد تاکوو ئەمڕۆ کە بووەتە پێکهاتەیەکی حیزبی و میلیشیای بنەماڵە. ئەم گۆڕانکارییانە نەک هەر داهاتووی یەکێتیی نیشتمانی بەڵکوو داهاتووی دیموکراسی لە هەموو هەرێمی کوردستان دەخەتە ژێر کاریگەری.
-
پەرە بە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان دەدرێت
لە میانەی كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا کرایەوە.