شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم سەردانی ناوەندە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکەن

شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەمریکایان کرد و چەند ناوەندی سەربازی و زانستیی ئەو وڵاتەیان بەسەر کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چەند ڕۆژێکە شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەمریکایە و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەو وڵاتە کردووە، چەند ڕۆژێکی تریش دەمێننەوە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و راگەیاندی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی "وشە"ی ڕاگەیاندووە: فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات، جگە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تاوتوێ دەکرێت.

هاوکات سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، کۆمەڵێک خولیی گرنگ دەکرێت و بڕیارە پێشمەرگەش لەو خولانەدا بەشداری بکات، شاندەکە بۆ وردەکاریی ئەو خولانەیش گفتوگۆیان کردووە.

سەردانی شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەگشتی یەک هەفتە دەخایەنێت و بەرپرسانی باڵای سەربازیی کورد لەم سەردانەدا چەند ناوەندی سەربازیی ئەمریکا لەوان Army Sustainment University و بەڕێوەبەرایەتیی لۆجێستی ئەرکانی گشتیی سوپای ئەمریکا بەسەر دەکەنەوە.

News Code 224158

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha