هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم نزیکن لە ڕێککەوتن

بەشی جیهان- میدیا ئەورووپی و ئەمریکییەکان بڵاویان کردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، تێڕوانینی هەولێر و بەغدا لێکتر نزیک بۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆیتێرز، ئۆیل پرایز و بلوومبێرگ  ئاماژەیان داواتە وتەکانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شانید هەرێم و ڕایدەگەینن ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە لە ئارادایە.

شایانی باسە دوو رۆژە شاندى هەرێمى کوردستان و ئەپیکۆر، لەگەڵ وەزارەتى نەوتى عێراق، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە گفتوگۆدان و حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراقیش، لە نوێترین لێدوانیدا ڕاگەیاند، لە دانوستانەکانیاندا بەرەوپێشچوون هەیە، دووپاتیشی کردەوە، گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتەکە بۆ بەندەرى جەیهان.

میدیاکانی ڕۆژئاوا دەڵێن: "کۆمپانیا نەوتییەکان پێشنیازەکەی عێراقیان وەرگرتووە گوتوویانە گفتوگۆی زیاتری لەسەر دەکەن و وەڵامی عێراق دەدەنەوە".

بە گوتەی حکوومەتى هەرێمی کوردستانیش زیانی وەستانی هەناردەی نەوت مانگانە زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە و  کۆمپانیاکانی نەوتیش دەڵێن، "وەستاندنی پرۆسەکە زیانی زیاتر لە ۱۷ ملیار دۆلاری هەبووە".

News Code 223645

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha