مەسعوود بارزانی: تا ئه‌و کاته‌ی نیازپاکی هه‌بێت هیچ کێشه‌یه‌ک لەنێوان بەغدا و هەولێردا بێ چارەسەر نابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆ بۆوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ کرا. هەر لەو دیدارەدا جەخت لە تێپەڕاندنی کێشەکان و پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش و سەروەریی عێراق و هەماهەنگی و دیالۆگی نێوان لایەنەکان کرایەوە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لێدوانیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دا کە ناوەڕۆکەکەی بەمشێوەیە بوو:

سەرۆک وەزیرانی عێراق؛

سه‌رۆک بارزانی ڕۆڵێکی گه‌وره‌ له‌ پڕۆسە‌ی سیاسی عێراقدا هه‌یه‌، و دانوستانێکی بنیاتنه‌رمان ئه‌نجامداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ ره‌وشی ناوخۆیی هه‌روه‌ها ناوچه‌که‌ به‌ گشتی، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌نگاو‌ێکی گه‌وره‌مان ناوه‌ بۆ بنیاتنانی متمانه‌ له‌ نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان بۆ زاڵبوون به‌ سه‌ر سه‌رجه‌م کێشه‌ و ئاسته‌نگ و گرفته‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی رابردوو له‌سه‌ر بنه‌مایی یاسا و ده‌ستوور و ئێمه‌ به‌ره‌و کرانه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدان ئاسۆیه‌کی روون بۆ داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موو گەلەکەمان له‌ هه‌ر شێونێک، دۆخی هه‌رێمی به‌ گشتی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچه‌که‌ به‌شێکی دیکه‌ بوون له‌م دیداره‌مان که‌ پێویستییه‌کی هه‌نووکه‌ییه‌ له‌م قۆناغه‌دا سه‌خته‌ی که‌ ناوچه‌که‌ پێیدا تێده‌په‌رێت و جه‌ختمان له‌سه‌ر ئاسایشی سه‌قامگێری و سه‌روه‌ری عێراق و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی عێراق له‌و ململانییه‌کانی‌ ناوچه‌که‌ بۆ پاراستنی ئه‌و پڕەنسیپە‌ هاوبه‌شانه‌ی به‌رانبە‌ر هه‌موو ئه‌و دۆسیه‌ ره‌وایانه‌ی که‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ری کۆک بووین، و به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی برای به‌ڕێزم کاک مه‌سعود بارزانی ده‌که‌ین و زۆر به‌خێر بێن.

سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛

زۆر سوپاس به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان من زۆر خۆشحاڵم به‌ دیداری برای به‌ڕێزم سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ئامانجی سه‌ر‌دانه‌که‌م بۆ به‌غدا بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که‌ پێشتر نراون به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران نراون که‌ بووه‌ هۆی پێشکه‌وتنێکی راسته‌قینه‌ له‌نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هه‌رێم و لێره‌وه‌ پێویسته‌ سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌ برای به‌رێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بکه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسی رۆڵی و ماندوبوونی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م به‌رپرسانی هه‌ردوو حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هه‌رێم بۆ هه‌وڵه‌کانیان ده‌که‌م، هه‌ر وه‌کو برایی به‌ڕێزم سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی پێکرد گفتوگوکانمان بنیاتنه‌ر بوون، هه‌م له‌ ئاستی ناوخۆیی هه‌م له‌ ئاستی هه‌رێمی و تێڕوانینی هاوته‌ریبمان هه‌بوو، پشتیوان به‌خوا به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری، و دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی نیازپاکی هه‌بێت هیچ کێشه‌یه‌ک نابێته‌ به‌ربه‌ست بۆ چاره‌سه‌رکردن، سوپاس بۆ خوا ئه‌و نیاز پاکییه‌ هه‌یه‌ و برایی به‌رێزم سه‌رۆک وه‌زیران سودانی وڵات به‌م نیازپاکییه‌ به‌ڕێوه‌دبات و له‌ درێژه‌ی ئه‌و نیازپاکییه‌ گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌و قۆناغه‌ دڵخۆشکە‌ره‌ و هیوادارین ده‌رئه‌نجامه‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان بێت دووباره‌ سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌تان لێ ده‌که‌م و زۆر دڵخۆشم به‌ دیدارتان.

News Code 223742

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha