عێراق یاداشتێک لەگەڵ بریتش پیترۆڵیۆم واژۆ دەکات

بۆ پەرەپێدانی چوار کیڵگەی نەوت لە کەرکووک، حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، یادداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆمی بەریتانی واژۆ دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، کە لە ڕێوڕەسمێکدا، بە سەرپەرشتیی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم  (BP)ی بەریتانی واژۆ کراوە.

ڕاشیگەیاندووە، کە ئامانج لە واژۆکردنی یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکە، کاری نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانە لە چوار کێڵگەی کەرکووک بۆ بەرھەمھێنانی نەوت و غاز.

باسی لەوەش کردووە، کە یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکە لەلایەن حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و مۆڕای ئۆچینکلۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە واژۆ کراوە.

ھەروەھا بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە چوارچێوەی یاداشتنامە لێکێتگەیتشنەکەدا، کۆمپانیای (BP) کاری نۆژەن کردنەوە و پەرەپێدان لە ھەریەک لە کێڵگەکانی قوبتییە (بابا و ئاڤانا)، بای حەسەن، جەمبوور و خەباز لە پارێزگای کەرکووک سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوور ئەنجام دەدات.

کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم (BP)، لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین کاری نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی لە کێڵگە نەوتییەکان لە عێراق کردووە، بەتایبەتیش لە پارێزگاکانی کەرکووک و بەسرە.

ھەروەھا کۆمپانیاکە لە ساڵی ۲۰۱۳ گرێبەستێکی بە بەھای ۱۰۰ ملیۆن دۆلار بە مەبەستی گەڕان بەدوای نەوت لە پارێزگای کەرکووک لەگەڵ حکوومەتی عێراق واژۆ کردووە و لە ساڵی ۲۰۱۹ کۆتایی ھاتووە.

سەرچاوە: باسنیووز

News Code 223912

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha