بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایڵز کاگینز بە ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵى ڕاگەیاندووە، کۆمپانیاکان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لەکاتێکدا رێککەوتنێک هەبێت کە تێچووی هەناردەی پێشوو و ئێستا و داهاتووش دەستەبەر بکات، پارەپێدانەکەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بێت، هەروەها ڕەچاوی مەرجە بازرگانییەکانیشی تیادا بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەبوونی رێککەوتنێکی لەم جۆرە پێویستی بە دەستکاریکردنی گرێبەستەکان هەیە.
باسی لەوەش کرد، ئەوان چاوەڕێی هەنگاوی کردەیین لە بەغدا بۆ ئەوەی دووبارە هەناردەی نەوت دەست پێ بکاتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەوەتەى هەناردەکردنی نەوتى هەرێم بە بۆرى لە مانگی سێی ساڵى رابردووەوە راگیراوە، پارتى و یەکێتى بەردەوامن لە فرۆشتنی نەوت بە قاچاخ کە داهاتەکەى مانگانە بە نزیکەى ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت و بۆ بنەماڵەکانى دوو حزبەکەى دەسەڵات دەڕوات.
Your Comment