چارەسەری هەناردەی نەوتی هەرێم، پێویستی بە بڕیاری سیاسیی هەیە

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، "تورکیا نزیکەی ساڵێکە ئامادەیە بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانی بەغداد و هەولێر یەک بەرمیل نەوت رەوانە نەکراوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵپئارسلان بایراکتار، ڕایگەیاند: "چارەسەرکردنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، پێویستی بە بڕیاری سیاسیی هەیە و وەک تورکیا ئامادەی بەشداری کردنن لە یارمەتیدان و چارەسەرکردنی کێشەکە".

بایراکتار باسی لەوەش کرد، "داوایان لە بەرپرسانی عێراق کردووە رێگای گەشەپێدان بکرێت بە رێگای وزەش، تاوەکوو لە رێگایەوە نەوت و گازی سروشتیی عێراق بۆ بازاڕەکانی جیهان بگوازرێتەوە".

ئاڵپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا راشیگەیاند "بۆچوونم وایە هیچ رێگرییەکی تەکنیکی و بازرگانیی نییە لەبەردەم هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان. تەنیا پێویست بەوە دەکات ئیرادەیەکی سیاسیی راستەقینە پیشانبدرێت، بەتایبەت لەلایەنی عێراقییەوە و لەگەڵ هەولێردا".

ناوبراو گوتیشى "بەداخەوە هێشتا دۆسیەی نابژیوانیی پاریس لەگەڵ عێراق بەردەوامە. کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر هێشتا بەردەوامن. من کۆتایی ساڵیش لە ئەبووزەبی گوتم، بۆری نەوتی ئێمە لە ڕووی تەکنیکییەوە ئامادەیە بۆ هەناردە، واتە نزیکەی ساڵێکە ئێمە ئامادەین، بەڵام یەک بەرمیلیش چییە نەوت هەناردە نەکراوە".

وەزیری وزەی تورکیا جەختیشی کردەوە: "بەداخەوە ناکۆکیی هەیە، ئێمە هەمیشە جەخت لەوە دەکەینەوە ئامادەین بۆ ئەوەی بەشداربین لە چارەسەر، بەڵام پێویستە لەوێ بڕیاری سیاسیی دروست ببێت، وەک گوتم؛ ئێمە ئامادەی یارمەتیدانی ئەوانین لەم دۆسیەیەدا".

News Code 224062

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha