بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لیستی ناو و زانیاری تەواوی ۵۳۹ فەرمانبەریان لە سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بانکی بازرگانیی عێراق ناردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، ژمارەی داتای فەرمانبەرانی نێردراو تا ئێستا دەگاتە ۳,۹۱۷ فەرمانبەر کە لەناویاندا ۳۶۸ فەرمانبەریان کارتیان بۆ چاپ کراوە.
بە لێکدانەوەی ئەوەی کە حکوومەتی هەرێم خاوەنی زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەرە، ئەگەر بێت و هەر مانگێک هەرێم ناوی ۵۰۰ فەرمانبەر ڕەوانەی بانکی بازرگانی عێراق بکات، ئەوا لە ماوەی ۱۶۷ ساڵی داهاتوودا مووچەی یەک ملیۆن فەرمانبەری هەرێم تەوتین دەکرێت.
Your Comment