فەرمانبەرانی هەرێم
-
مەسعوود بارزانی:
مووچە وەک کارتێک بۆ لە ناوبردنی هەرێمی کوردستان بە کار هێنرا
مەسعوود بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدان و ژنانی حزبەکەی ڕایگەیاند: مووچەی خەڵکی کوردستان قەزیەیەکی سیاسییە و وەک کارتێک بەکاریان هێنا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەناو ببەن،
-
سەلاحەدین بەهائەدین:
ئەوانەی ناتوانن یەک مووچە بدەن باس لە سەربەخۆیی دەکەن!
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە توندی هێرش دەکاتە سەر یەکێتی و پارتی و دەڵێت: دوای ٣٣ ساڵ حکومڕانی ئەوان مووچەیان پێنادرێت ئیتر داوای چی لە بەغدا دەکەن؟
-
مهسروور بارزانی:
گفتوگۆکانمان لهگهڵ حکوومەتی فیدڕاڵی لهبارهی بوودجه و مووچه بهردوامن
سهرۆکی حکوومەتی ههرێمی کوردستان ڕایگهیاند وهک حکوومەتی ههرێم هیچ کاتێک ئاستهنگیمان دروست نهکردوه لەبەردەم گفتوگۆکانی بەغدا و هەولێر
-
مامۆستایانی ناڕازیی: کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت بایکۆت دەکەین
مامۆستایانی ناڕازیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدەن، کە ئەگەر کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت، ئەوا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەسەر داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
مهسروور بارزانی سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت لەگەڵ بەغدا "لهسهر داهاته نانهوتییهکان تهقریبهن گهیشتوینهته قۆناغی کۆتایی بۆ تێگهیشتن، لهسهر ههناردهکردنهوهی نهوتیش، ههرێمی کوردستان هیچ کێشهیهکی نهماوه، نه لهگهڵ کۆمپانیا بهرههمهێنهرهکان، نه لهگهڵ حکوومهتی فیدڕاڵی".
-
فەرمانبەرانی هەرێم نابێت چیدی باجی ململانێ سیاسییەکان بدەن
ئهنجومهنی سهرکردایهتیی کۆمهڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند: " نابێت چیدى فهرمانبهرانی ههرێم باجی ململانێ سیاسییهکان بدهن".
-
ڕوانگەی مافی مرۆڤ:
پێویسته بەغدا و هەولێر کۆتایی بە بارمتەگرتنی مەعیشەتی فەرمانبەران بێنن
ڕوانگەی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدات کە هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و دواخستنی خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەران، مەترسییێکی جددی لەسەر دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ خەڵک درووست کردووە. بەرپرسی بەشی عێراق لەم ڕێکخراوەدا جەختی کردەوە پێویسته بەغدا و هەولێر دەست لە بە بارمتەگرتنی مووچەی فەرمانبەران و بەکارهێنانی مافەکانیان وەک ئامرازێک لە یارییە سیاسییەکان لە سەر نەوت هەڵبگرن.
-
مەسروور بارزانی:
بەکارهێنانی مووچەی فەرمانبەران وەکوو کارتی گوشار قبووڵکراو نییە
سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستان نیگهرانی خۆی له بارهی بهکارهێنانی مووچهی فهرمانبهران و خانهنشینانی ههرێمی کوردستان دهربڕیوه که کراوهته کارتێکی سیاسیی له ناکۆکییهکانی نێوان بهغدا و ههولێر.
-
ڕوبیۆ جەخت لە گرنگیی پێدانی بەردەوامی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە؛ یەکێک لە پرسەکانی نێوانیان خەرج کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بووە.
-
بافڵ تاڵەبانی:
هیوادارم هیچ لەمپەرێک بۆ جێبەجێ کردنی ڕێكهوتننامهی ههولێر و بهغدا دروست نەکرێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكی یهكێتی، ڕایگهیاند، بە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان چونەته بەغدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆیان کرد بۆ گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک بۆ ناردنی مووچە.
-
بەشێک لە فەرمانبەران لە هەولێر و سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند
کارمەندانی دادگای بنەسڵاوە لە هەولێر و فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە دووکان و سوورداش و پیرەمەگروون بەهۆی دواکەوتنی مووچە، بایکۆتیان دەستپێکرد.
-
بارەگای بارزانی:
عێراق بەڵینی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی داوە/ ئەمە دوا دەرفەتە
بارەگای بارزانی ڕایگەیاند لەسەر داوا و بەڵێنی کەسایەتییە سیاسییەکان و حکوومەتی عێڕاقی دوا دەرفەت بە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ لە بەغدا بۆ چارەسەر کردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەین.
-
دوو ڕەشنووسی جیاوازی حکوومەتی هەرێم و عێراق بۆ چارەسەر کردنی کێشەی مووچە و بوودجە
هەریەک لە حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بوودجە دوو پرۆژە پێشنیاز و ڕەشنووسیان ئامادەکرد و خستە بەردەم یەکدی.
-
بارزانی و سهرۆكی پهرلهمانی عێراق:
نابێت قووتی هاوڵاتیانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییە سیاسیەکان بکرێت
مەسعوود بارزانی، سهرۆكی پارتی و مەحموود مەشهەدانی، سهرۆكی پهرلهمانی عێراق كۆبوونهوه و ڕایانگهیاند، نابێت بە هیچ شێوەیێک قووتی هاوڵاتیانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم بکرێت.
-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان:
بەغدا دەبێت کۆتایی بە سیاسەتی نەناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان بهێنێت
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند: هەر پابەندییێک لەسەر هەرێمی کوردستان بووە بەزیادەوە جێبەجێی کردووە بۆیە چاوەڕیی بەغدایه کۆتایی بە سیاسەتی نەناردنی مووچە بهێنێت.
-
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق:
کۆتایی هاتنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەسراوە بە دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکانەوە
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێم داوای كردووە عێراق قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت بداتەوە و زەمانەتێک بۆ پێدانی پارەی ئەوان هەبێت.
-
عەلی حەمە ساڵح:
تەنیا ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا چارەسەری گرفتەکانی مووچە لە هەرێمی کوردستان دەکات
سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ڕایدەگەیێنێت: جگە لە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا هیچ ڕێگەیەک بۆ چارەسەری گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە.
-
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بڕیاری دا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی لەگەڵ بەغدا دەست بە گفتوگۆ بکات و وتی: "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا شاندێک بۆ هەرێم دەنێرێت".
-
شاخەوان عەبدوڵڵا:
پێویستە ههرچی زووه کێشهی مووچە فەرمانبەرانی هەرێم چارهسهر بکرێت
جێگری دووهمی سهرۆکی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕایگهیاند، له کۆبوونهوهکهی ئهمشهوی هاوپهیمانی ئیدارهی دهوڵهت باسی له مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی کوردستان کردووه.
-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان:
بەغدا ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان ناگرێت
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵی، بەشێوەیێکی ناڕەوا و نا یاسایی و نا دەستووری، بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانیان داوە.
-
CNN:
هەرێم ساڵی ڕابردوو بەشی ۱۲ مووچەی کارمەندەکانی داهاتی بووە
هەرێمی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا ۱۲ ملیار و ۹۰۰ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە کە ئەو بڕەش بەسە بۆ دابەش کردنی ۱۲ مووچە.
-
خەزعەلی:
زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم بڕوایان بە عێراقێکی یەکگرتوو نییە
قەیس خەزعەلی، سەرۆكی گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق دەڵێت: کێشە بنەڕەتی کە تەواوی کێشەکانی لێیەوە سەرچاوە دەگرن ئەوەیە، زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم بڕوایان بە عێراقێکی یەکگرتوو نییە.
-
سەرۆکی پارتی:
برسی كردنی به كۆمهڵی گهلی كوردستان هیچ جیاوازیێكی لهگهڵ ئهنفال و كیمیاباراندا نییە
سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهیامێكدا به بۆنهی جهژنی قوربانهوه ڕایدهگهیێنێت: "بڕینی مووچه و سیاسهتی برسی كردنی به كۆمهڵی گهلی كوردستان هیچ جیاوازیێكی لهگهڵ ئهنفال و كیمیاباران و ئهو جینۆسایده نییە".
-
وتەبێژی بارەگای بارزانی:
ئەو سیستەمە سیاسییانەی سیاسەتی برسی کردنیان بەکارهێنا، ڕووخان و نەمان
خالیدە خەلیل ڕایگەیاند : برسی کردن توندترین شێوازیی تیرۆرە کە هاوڵاتییانی بێتاوان بەر لە شەڕکەران دەپێکێت و ئەو سیستەمە سیاسییانەی سیاسەتی برسی کردنیان بەکارهێنا، ڕووخان و نەمان.
-
چوارچێوەی هەماهەنگی:
پێویستە هەولێر و بەغدا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە نیشتمانییەکان پشت بە دەستوور ببەستن
هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى لەبارەى پێشهاتەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵى، داوایکرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو پرسە نیشتمانییەکان پشت بە دەستوور و یاسا ببەسترێت.
-
ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
بڕیاری نەناردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم سیاسی و بەرنامە بۆداڕێژراوە
هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، بڕیاری نەناردنى پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە سیاسی و بەرنامە بۆ داڕێژراوە.
-
مەسروور بارزانی:
هیوادارین بەغدا چیدی مووچە وەک فشار لەدژی هەرێم بەکار نەهێنێت
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی خۆی بەرانبەر بە حکوومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە و هیواشی خواست بەغداد بابەتی مووچە تێکەڵی پرسی سیاسی نەکات.
-
شێخ جەنگی و مالیکی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیان تاوتوێ کرد
سەرۆكی بەرەی گەل لە بەغدا لەگەڵ نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆ بوویەوە.