بە دڵنیاییەوە ئیدارەی خۆسەر هەڵبژاردن ئەنجام دەدات

بەشی سووریا- ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (پەیەدە) رایگه‌یاند: بە دڵنیاییەوە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ئەنجام دەدات، گەلەکەمان دەچێتە سەر سندووقەکان و بە ئیرادەی خۆیەوە نوێنەرانی هەڵدەبژێرێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ڕایگه‌یاند: "هەڵبژاردنەکان بە ئامانجی زیاترکردنی خەباتی گەل لە هەرێمەکە بەڕێوەدەچن، تائێستا کەموکورتی هەبوون، دەبێتە هەڵبژاردنێکی دیموکراتیک کە گەلان لە هەرێمەکە بەشداربوون، ئەم هەڵبژاردنەی بەڕێوەدەچێت پەیوەندی بە کەسەوە نییە و ڕاست نییە کە بەشێوەی دیکە هەڵبسەنگێندرێن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یەکەم جارە هەڵبژاردنێکی بەم جۆرە ئەنجام بدرێت، لەبەر ئەوەشە هەندێک نیگەرانی ساز دەبن، هەڵبژاردنەکە بە شێوەیەکی دیموکراتیک و ڕوون ئەنجام دەدرێن، هەروەها پێوانەکانی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی کە پەسەند کراون، دەچەسپێندرێن، هەربۆیەش کەس مافی ئەوەی نییە سەبارەت بەو هەڵبژاردنە هیچ شتێک بڵێت، گەلەکەمان بە دڵخۆشیەوە دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

ساڵح موسلیم سەرنجی بۆ سەر لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاکێشا و وتی: "لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە گوێرەی بڕیاری ۲۲۵۴ی نەتەوەیەکگرتووەکان کەشێکی بەو جۆرە نەڕەخساوە، بە بەڕیاری ۲۲۵۴ی نەتەوەیەکگرتوەکان دەیانەوێت سەرنج بۆ سەر چارەسەری سیاسی رابکێشن، بۆچی لێدوانێکی بەو جۆرەیان دا؟ لەبەر ئەوەی پرسی هەڵبژاردنی ئاماژەبۆکراو لە رۆژەڤی دەوڵەتی تورکدایە و لەبەر ئەوەی ئەو پێشهاتە بە شێوەیەکی دیکە هەڵدەسەنگێنن لێدوانێکی بەو جۆرەیان داوە".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "دەوڵەتی تورکیا چەندین ڕۆژە دەڵێت، کە ئەمریکا لە پشت ئەو هەڵبژاردنەوەیە، دەبێت کە دوای کاردانەوەکانی دەوڵەتی تورکیا لێدوانێکی بەو جۆرە دربێت، وتەیەکی دیپلۆماتیکە و ئامانجەکەش بێدەنگکردنی تورکیایە، بە گوێرەی هەلومەرجی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵبژاردن ساز دەکرێت، بەبێ پشتیوانی و ڕاوێژ بە هەندێک کەس ئەنجام دەدرێت".

ساڵح موسلیم سەرنجی ڕاکێشا بۆ سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکییا لە دوای لێدوانەکانی ئەمریکا و ئەوەی خستەڕوو، "دەوڵەتی تورکیا لە سەرەتاوە لە دژی هەڵبژاردنە، دەوڵەتی تورکیا لە دژی ئیرادەی گەل و دیموکراسیە، کاتێک لە هەرێمەکە هەنگاوێک بە ئاڕاستەی دیموکراسی هەڵدەگیرێت، دەوڵەتی تورکیا لە دژی ئەو هەنگاوە دەوەستێتەوە، بەرای من هیچ پەیوەندییەک لەنێوان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و لێدوانەکانی ئەمریکا نییە، ئەوە چەندین ساڵە هەیە، بە تایبەتیش دوای پەیماننامەی کۆمەڵایەتی ئاستی تەنگەتاوی دەوڵەتی تورک زیادی کردوە".

ساڵح موسلیم هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای وەک لەباربردنی هەڵبژاردنەکان، چاوترسێن کردنی گەل و رێگریکردن لەبەردەم رۆیشتن بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان هەڵسەنگاند و وتی: "تورکیا بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەکرێت هەموو شتێک دەکات، لە بەرامبەر هەڵبژاردندا دەوڵەتی تورکیا تەنگەتاویەکی گەورەی هەیە، بەڵام ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا بە دڵنیاییەوە هەڵبژاردن ئەنجام دەدات، گەلەکەمان دەچێتە سەر سندووقەکان و بە ئیرادەی خۆیەوە نوێنەرانی هەڵدەبژێرێت".

News Code 223604

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha