هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی کوردستانی سووریا دواخرا

بەشی سووریا- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وادەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی بۆ ڕۆژی ۱۱ی مانگی حوزەیران دواخست.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دواخراوە کە بڕیاربوو لە ۳۰ی مانگی (ئایار/۵)ی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی کۆمسیۆن لە دواخستنی هەڵبژاردنەکە سەرکەوتنی پڕۆسەکە و بەدەستخستنی شەفافیەت و دیموکراسیەتە، تێبینیان کردووە وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان ماوەیەکی کەمە بۆ ئامادەکارییەکان.
بۆ ئەو مەبەستە بڕیاریان داوە وادەی بەرێوەچونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ڕۆژی ۱۱ی مانگی (حوزەیران/۶) دوابخەن.

News Code 223482

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha