بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "داوا لە ڕێکخراوە حکوومیی و ناحکوومییە نێودەوڵەتییەکان دەکەین چاودێریی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان بکەن کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت لەناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا".
پێشتر ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاندبوو، داواکارییەکانی چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و بریکارەکانی پارتە سیاسییەکان قبووڵ دەکەن بۆ بەدواداچوون بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە 11ی حوزەیران بەڕێوەبچێت.
بەگوێرهى بەیاننامەکە، کۆمسیۆن ڕایگەیاندووە، بانگهێشتنامەکەی بەهۆی سووربوونیەتی لەسەر سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و تەرخان کردنی هەوڵەکانی بۆ پاراستنی پاکی و بێگەردی و شەفافیەتی هەڵبژاردنەکان.
چاودێریکردنی هەڵبژاردنە لەڕێگهی چاودێریکردنی چۆنێتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و چاودێری کردنی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان و دڵنیابوون لە ئامادەکارییەکانیان و چاودێریکردنی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان و دڵنیابوون لەوردبینییان ئەنجام دەدرێت.
Your Comment