ئایا بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەلایەن کوردەکانی سووریاوە هێرشی ئەنقەرەی لێدەکەوێتەوە؟

بەشی جیهان- شرۆڤکارێکی پرسەکانی تورکیا بڕوای وایە بەڕێوەبردنی هەڵبژادن لەلایەن کوردەکانی سووریاوە دەتوانێت ببێتە هۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردەکانی سووریا ڕایانگەیاندووە ڕۆژی  June ۱۱ی ۲۰۲۴ لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردیدا هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەن. ئەمەش تووڕەیی ئەنقەرەی لێکەوتۆتەوە.

ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانی کوردەکانی سووریا دژایەتیی خۆی لەگەڵ ئەم بڕیارەی کوردەکانی سووریا ڕاگەیاندووە. دەیڤید لەبسکا، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا لە یادداشتێکدا کە گۆڤاری نەشناڵ بڵاوی کردۆتەوە، باسی لە پاشهاتەکانی بەڕێوەبەردنی ئەم هەڵبژادنە لەلایەن کوردەکانی سووریا کردووە.

ناوبراو بڕوای وایە کوردەکانی سووریا کە پشتگیریی ئەمریکایان لە پشتە، وابیر دەکەنەوە کە ئەمریکا ڕێگری دەکات لە هێرشی زەمینیی تورکیا و ڕێگا بە کاردانەوەی ئەو وڵاتە نادات؛ بۆیە ئەم هەڵبژاردنە بەڕێوە دەبەن.

ئەم چاودێرە بڕواشی وایە کە ئەگەری ئەوە لە ئارادا نییە کە تورکیا هێرشێکی بەربڵاوی سەربازی بکاتە سەر کوردەکانی سووریا بەڵام ئەوەشی نیشان داوە کە لەبارەی کوردەکانی سووریا هەندێک جار هەنگاوی چاوڕواننەکراوی هەڵگرتووە.

ناوبراو لەبارەی هۆکاری دژایەتی ئەمریکا لەگەڵ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەلایەن کوردەکانەوە دەڵێت: ئەم کارەی ئەمریکا بە ڕواڵەت بۆ ڕازی کردنی ئەنقەرە بوو.

دەیڤید لەبسکا دەشڵێت کوردەکان هەڵبژاردن بەڕێوە دەبەن.

ناوبراو دەڵێت:  ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا دەتوانێت ڕێگر بێت لە هێرشی بەربڵاوی سەربازیی تورکیا بۆسەر ئەو ناوچانە.

News Code 223611

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha